کوردستان

وەزارەتی خوێندنی باڵا پشووی راگەیاند

نها نیوز – هەواڵەکان
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان رۆژانی 19 تا 21ـی ئەم مانگەی کردە پشوو.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت "بەهۆى ئەنجامدانى پرۆسەى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان لە ڕێکەوتى 20.10.2024، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رۆژى 19 تا 21ـى ئەم مانگە کە دەکاتە رۆژانى (شەممە، یەکشەممە و دووشەممە) پشووى فەرمى دەبێت لە سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکان و دامەزراوەکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.
پێشتر وەزارەتى پەروەردە، رۆژانى 15 تا 21ـى ئەم مانگە کردبووە پشووى فەرمى، ئەوەش بەهۆى ئەوەى پڕۆسەى هەڵبژاردن لە قوتابخانە و خوێندنگەکانى سەربە وەزارەتى پەروەردە ئەنجام دەدرێت.
 
2024-10-16
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.