کوردستان

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئەم توێژە ئاشدەبێتەوە و بڕیارێکی گرنگ دەدات

نها نیوز - هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، لە درێژەی کۆبوونەوەکانی لە ئیدارەی راپەڕین، لەگەڵ ئەندامانی بازنەی وەرزشی کەمپینی هەڵبژاردنی یەکێتی لە ئیدارەی راپەڕین کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە بە وردی ئاگاداری کێشە و گرفتەکانی کەرتی وەرزش و وەرزشوانانن. وتیشی سەرباری ئەوەی کە وەک حکومەت بە گشتی کەمتەرخەمی هەبووە بەرامبەر بە کەرتی وەرزش، بەڵام بەو حاڵەشەوە لەو یارمەتیدان و بودجە کەمەی بۆ وەرزش تەرخان کراوە، جیاکارییەکی زۆر کراوە لەنێوان شار و ناوچە جیاوازەکاندا و پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان پەراوێزخراون.

قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکرد کە ئەم یەکێتییەی ئێستا جگە لەوەی دەیەوێت کۆتایی بەم جیاکارییە بهێنێت، بەرنامە و پلانیشی هەیە بۆ پێشخستنی کەرتی وەرزشی کوردستان. روونیشی کردەوە پلانی یەکێتی بە پیشەیی کردنی وەرزش و بەهێزکردنی خولە وەرزشییەکانە.

لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی پەرلەمانی کوردستان بۆ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا چارەنووسسازە، چونکە کاتی گۆڕانکاریی ریشەیی لە شێوازی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان هاتووە و تەنها لایەنێکیش کە توانای راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی هەیە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا کە یەکێتی بۆردێکی تایبەتی بۆ پشتیوانیکردن و پێشخستنی کەرتی وەرزش پێكهێناوە و خۆشی ئەندامی بۆردەکەیە. وتیشی وەکچۆن لە ماوەی رابردوودا بڕیاریاندا بڕی زیاتر لە سێ ملیارد دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگاکان و دابینکردنی پێداویستی بۆ یاریگاکان تەرخان بکەن، لە داهاتووشدا یەکێتی بە هەموو تواناوە بەردەوام دەبێت لە پێشخستنی کەرتی وەرزشی کوردستان.

2024-10-14
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.