کوردستان

لەبارەی دەنگۆی دواخستنی هەڵبژاردن زانیاری شۆکهێنەر نەبیستراو ئاشکرابوو

نها نیوز - هەواڵەکان

لەبارەی دەنگۆی دواخستنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان چاودێرێکی سیاسی هەرێم زانیاری نەبیستراو ئاشکرا دەکات و دەڵێت "ئەو قسانە هیچ بنەمایەکی نییە، پارتی لەسەرەتاوە تاکۆتایی بەوجۆرە هەڵبژاردنە رازی نەبوون، بەڵام هەڵبژاردن راناگیرێت و دەبێت ئەنجامەکەشی قبوڵبکرێت".

مەسعود عەبدولخالق، چاودێری سیاسی کە هاوکات بەڕێوەبەری ئیمتیازی دەزگای ستانداردیشە لە لێدوانێکی تایبەتدا سەبارەت بە دەنگۆی دواخستنی هەڵبژاردن خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە نها نیوز دەڵێت "ئەو قسانە هیچ بنەمایەکی نییە، راستە برادەرانی پارتی لە سەرەتاوە تاوەکو کۆتایی بەوجۆرە هەڵبژاردنە رازی نەبوون کە هەڵبژاردنێکی راستەقینەی بێ تەزویرە، نەشیانشاردووەتەوە کە قبوڵیان نییە، وا ئێستا رایانگەیاندووە هەڵبژاردن ناکەن، بەڵام هەڵبژاردن خودی پرۆسەکە راناگیرێت، لەبەر ئەوەی ئەو ئیرادە گەورە دەولییەی لە پشت هەڵبژاردنە زۆر گەورەترە لە حزبێک یاخود ئیرادەیەکی بچوک، ئەو ئیرادە دەولیەش ئەمریکایە، نەتەوە یەکگرتووەکانە، یەکێتی ئەوروپا تادەگاتە عێراق و کوردستان، ئەوانیش ئیرادەیان لەسەر ئەوەیە کە هەڵبژاردن بکرێت وە گۆڕانکاریش ببێت".

ناوبراو جەختیشی کردەوە "ئەوەی کە دەڵێت هەڵبژاردن ناکرێت هەروەکو ئەو حزب و دەوڵەتی ئیقلیمییەیە کە لاوازن، ئەوانەش ئیرادەیەکی بچوکە هەربۆیە نە دوادەخرێت و هەڵبژاردنەکە دەکرێت و دەبێت ئەنجامەکانیش قبوڵبکرێت".

نها نیوز لەبارەی وەستانی کاروچالاکییەکانی تورکیا لە کوردستان کە تاچەند پەیوەندیدارە بە داوای حزبێک بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن؟ مەسعود عەبدولخالق ئاشکرای دەکات "پێم وانییە تورکیا گوێ بەهیچ شتێک لەو شتانە بدات، ئەگەر دەرەفەتیشی هەبێت یان بۆشی رێکبکەوێت، ئەویش زۆر بۆی گرنگ نییە، وە ئیلتیزام بەهیچ شتێکیشەوە ناکات، پێم وانییە زۆر کاریگەری هەبێت ئەوە".

وتیشی "راستە تورکیا رەنگە لایەنگری حزبێک بکات ئەوە جیایە، بەڵام بەو پلەیەی چالاکی سەربازی خۆی بوەستێنێت، پێم وانییە ئەوە دەقیق بێت".
 
2024-10-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.