کوردستان

مەسعود پزیشکیان لەسەر مەزاری مام جەلال چی نووسی؟

نها نیوز - هەواڵەکان
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لەسەر مەزاری مام جەلال لە دەفتەری یاداشتەکاندا، یاداشتێکی نووسی.

لە یاداشتەکەدا، پزیشکیان ئاماژەی بەوەکردووە "لەسەر مەزاری جەلال تاڵەبانیی خۆشەویست و بەڕێز فاتیحا بخوێنین و سڵاو لە رۆحی بڵند و دیدی کراوە و روانینی قوڵی ئەم خۆشەویستە بکەین".

ئەوەشی نووسیوە "رێز لە فیداکاریی و چالاکییەکانی ئەم گەورەپیاوە لە پێش شۆڕش تاوەکو پاش شۆڕش بە ئامانجی گەیشتن بە سەربەخۆیی و ئازادیی خاکە خۆشەویستەکەی و هەوڵە بێکۆتاکانی بۆ بەدیهێنانی یەکگرتوویی و یەکڕیزی لە ناوخۆی وڵات و باوەڕی بە هاوکاریی لەگەڵ ئێرانی خۆشەویست، بگرین".

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 12/9/2024، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێر و دواتر سەردانی شاری سلێمانی کرد و لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا لەو شارە، سەردانی مەزاری مام جەلالی کرد.
 
2024-09-12
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.