کوردستان

یەکێتى دوا بڕیار لەبارەی پێدانی پۆست بە پارتى لە کەرکوک دەدات

نها نیوز - هەواڵەکان

بەرپرسی مەڵبەندى یەکێتى لە کەرکوک ئاشکرای دەکات، داوا لە پارتى دەکەن بەشدارى حکومەتى خۆجێیی کەرکوک بکەن.

رەوەند مەلا مەحمود، لێپرسراوى مەڵبەندنى کەرکوکى یەکێتىی نیشتیمانی کوردستان بە میدیاى حزبەکەى وت "سەردەمی ئیدارەی خۆسەپێن لە کەرکوک کۆتاییهات و بە پێکهێنانى حکومەتى خۆجێیی کەرکوک ماف بۆ خاوەن ماف گەڕایەوە".

لەبارەى بەشدارى پارتى لە حکومەتى خۆجێیی کەرکوک ناوبراو ئاشکراشیکرد "پێمان خۆشە پارتى بەشدارى حکومەتى خۆجێی کەرکوک بکات و داوا لە پارتى و سەرجەم لایەنەکان دەکەین، بەپێى بەرکەوتەى هەڵبژاردن بەشدارى حکومەتى خۆجێی کەرکوک بکەن".

سەبارەت بە نەهێشتنى سیماى بە سەربازگەکردنى کەرکوک رەوەند مەلا مەحمود ئاماژە بەوە دەکات "نەمانى بە سەربازگەکردنى کەرکوک لە ئەستۆى حکومەتى نوێى خۆجێیی کەرکوکە".

ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوى رابردوو بەبێ بەشدارى پارتى و تورکمان و بەشێک لە عەرەب، ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک کۆبووەوە و پارێزگار و سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەڵبژارد.
 
2024-08-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.