کوردستان

راکان جبوری پەیامێکی لەبارەی پارێزگاری کەرکوک بڵاوکردەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

راکان جبوری، پارێزگاری بە وەکالەتی پێشووی کەرکوک پەیامێکی ڤیدیۆیی لەبارەی هەڵبژاردنی رێبوار تەها بە پارێزگاری کەرکوک، بڵاوکردەوە و دەڵێت "خیانەت لە پێکهاتەی عەرەبی لە کەرکوک کرا".

جبوری لە پەیامە ڤیدیۆییەکەیدا باس لەوەش دەکات "کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک یاسایی نەبووە، لەبەرئەوەی داوای ئامادەبوون لە بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەنەکە نەکرا".

ئاماژە بەوەش دەکات "بانگهێشتەکە لەڕێگەی راگەیاندنەکانەوە بووە لە رۆژی پشوو و لەلایەن یەک لیستەوە بووە و ئاگادارنەکراوینەتەوە لەو کۆبوونەوەیە".

پارێزگاری پێشووی بە وەکالەتی کەرکوک دەڵێت "کۆبوونەوەکەش لە دەرەوەی پارێزگا بووە لەکاتێکدا هیچ رێگرییەکی ئەمنی و یاسایی نەبووە بۆ ئەوەی لە ناوەوەی پارێزگاکە بکرێت".

ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو رێبوار تەها، لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوکەوە وەک پارێزگار هەڵبژێردرا و هاوکات محمد حافزیش لە پێکهاتەی عەرەبی، بە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵبژێردرا.
 
2024-08-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.