لە سنووری سلێمانی پاسێک وەرگەڕا و 11 کەس بوونە قوربانی
نها نیوز – هەواڵەکان
لە سنووری ناحیەی خەلەکان لە پارێزگای سلێمانی پاسێک وەرگەڕا و 11 کەس بریندار بوون. تەندروستیی ناحیەکە دەڵێت، برینی بەشێکی بریندارەکان سەختە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، لە نزیک گوندی بادەوان لە ناحیەی خەلەکان لە پارێزگای سلێمانی، پاسێک وەرگەڕا و لەو بارەیەوە، مەڵبەند حەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستیی خەلەکان دەڵێت "11 کەس بریندار بوون کە برینی بەشێکیان سەختە".
دەشڵێت "پاسەکە لە یەکێک لە هێڵەکانی سلێمانی کاردەکات و سەرجەم سەرنشینەکانی کوردن".
|