کورد و عەرەب لەیەک دەئاڵێن و داوای چارەسەری بەپەلە لە سودانی دەکەن و مەترسی گەورە بەڕێوەیە
نها نیوز – هەواڵەکان
رێكخه‌ری ده‌سته‌ی بیرورای عه‌ره‌بی له كه‌ركوك ناره‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر دانانی كوردێك له پۆستی پارێزگار ده‌ربری و دەڵێت "داوا له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دەکەم وه‌زیرێك بۆ ئیداره‌دانی شاره‌كه دابنێت.
نازم شمه‌ری، رێكخه‌ری ده‌سته‌ی بیرورای عه‌ره‌بی له كه‌ركوك به‌میدیا عێراقییه‌كان دەڵێت "ئه‌وه‌ی ئێستا له كه‌ركوك ده‌گوزه‌رێت، بێ مه‌تمانه‌یی دروستیكردووه و ئه‌سته‌مه لایه‌نه‌كانی كه‌ركوك له‌سه‌ر دانانی پۆستی پارێزگار رێكبكه‌ون.
لەبارەی چارەسەرەکان، شمەری ئاشکرای دەکات "باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كێشه ئیدارییه‌كانی ئێستای كه‌ركوك، دانانی وه‌زیرێكه كه سه‌ربه هیچ كام له پێكهاته‌كانی كه‌ركوك نه‌بێت و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش هه‌ر جاره و نوێنه‌ری پێكهاته‌یه‌ك سه‌رۆكایه‌تیی بكات و ئه‌نجومه‌نیش ده‌ست به‌كاری چاودێریی خۆی بكات.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی دوای هه‌ڵبژاردن سازكرد، به‌ڵام تائێستا له‌لایه‌نه‌كانی كه‌ركوك له‌سه‌ر دانانی پۆستی پارێزگار رێكنه‌كه‌وتون.
|