هەواڵی خۆش گەیشت.. بڕیارە گرنگەکەی حکومەتی کاربەڕێکەر کەوتە بواری جێبەجێکردن
نها نیوز – هەواڵەکان
حكومه‌تى کاربەڕێکەری هه‌رێم رایدەگەیەنێت، ئاماده‌كاریی بۆ دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران لە رۆژی هەینییەوە دەستی پێکردووە و بەردەوامیش دەبێت.
حكومه‌تى کاربەڕێکەری هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه "تیمی رووپێویی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، بە هاوکاریی سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەورگۆسک، لە رۆژی هەینییەوە دەستی کردووە بە ڕووپێوی و ڕێکخستنەوەی سنووری شارەوانیی کەورگۆسک، بە مەبەستی دانانی نەخشەی کەرتی ئەو سنوورە، وەک ئامادەکارییەک بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران.
بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌تى کاربەڕێکەری هه‌رێم بۆ دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران تائێستا له چوارچێوه‌ى رێكاری ئیدارییدایه و له هیچ شوێنێك زه‌وى دابه‌شنه‌كراوه.
|