یەکێتی هاوکارییەکانی بۆ چەکدارانی پەکەکە رەتکردەوە و دەڵێن ئێمە ناتوانین دژی تورکیا بین
نها نیوز - هەواڵەکان
وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رەتیدەكاتەوە كە حزبەکەی لە سنوری سلێمانی هاوكاری پەكەكەی كردبێت و دەڵێت "توركیا لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی ناڕاست سلێمانی سزاداوە ئەگینا یەكێتی ناتوانێت لە دژی توركیا كار بكات.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای وت "پێم وایە لە ئەنجامی هەندێك راپۆرتی درۆینە بوو كە سزای سلێمانی درا، ئەگینا لە سلێمانی كێ دەتوانێت لە دژی توركیا كار ئەنجامبدات.
پیرە ئاماژەی بەوەشدا "گەر توركیا بیەوێت كێشەكانی خۆی و كێشەی پەكەكە چارەسەر بكات، ئەوە كێشەی پەكەكە نە لە دهۆكە نە لە سلێمانیە، ئەوەی توركیا بەرامبەر بە سلێمانی دەیكات غەدرێكی گەورەیە لە خۆی و لەهەمانكاتدا گۆڵێكی گەورەشە كە لە خۆی دەیكات، چونكە بازاڕی سلێمانی پڕە لە كەرەستە كە لە توركیا بەرهەمدەهێنرێت و بازاڕێكی گرنگە بۆ توركیا.
بەوتەی وتەبێژەکەی یەکێتی "قەدەغەكردنی هاتن و رۆشتنی فڕۆكەی توركیا بۆ سەر فڕۆكەی سلێمانی تەنها ئەزێتدانی خەڵكی سلێمانییە و لەگەڵ ئەوەشدا توركیا زیان بە خۆیی دەگەیەنێت، پێشم وایە پەیوەندیەكانی یەكێتی و توركیا لە داهاتوودا گرنگ دەبێت.
|