یەکێتی لەسەر پۆستی کەرکوک هەڕەشەی توند لە راکان جبوری دەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
ھه‌رچه‌نده له‌ئێستادا راكان جبوری وه‌ك پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوك نه‌ماوه، به‌ڵام به‌ناوی پارێزگاره‌وه نوسراو ئیمزا ده‌كات و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی داوای گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی ده‌كات له‌دژی.
دیلان غه‌فور په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی و نوێنه‌ری كه‌ركوك له پەرلەمانی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا کە کۆپییەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی نێردراوە دەڵێت "راكان جبوری دوای ئه‌وه‌ی سوێندی یاسایی خوارد وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاری نه‌ما، به‌ڵام ھێشتا به‌رده‌وامه له ئیمزاكردنی نوسراوی ره‌سمی به‌ناوی پارێزگار و رێكه‌وتی پێش سوێندخواردنه‌كه‌ی له‌سه‌ر نوسراوه‌كان ده‌نوسێت.
ناوبراو وتیشی "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نوسراوێكمان ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی باڵای ھه‌ماھه‌نگیی نێوان پارێزگاكان كردووه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی.
|