نها نیوز – هەواڵەکان
فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان دەڵێت، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارە بە کوشتنی مێردمنداڵەکەی گەڕەکی راپەڕینی سلێمانی.
فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان روونکردنەوەیەکی بۆ رای گشتی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە "دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو تۆمەتبار (فەیزوڵا فەتحووڵا محێدین) پێشمەرگە لە هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان، كە تۆمەتبارە بە كوشتنی مێرد منداڵ (شا ڕەوەندە بابا عەلی) لە گەڕەكی ڕاپەرین، لە پێناو سەروەر بوونی یاسا و لەسەر فەرمانی راستەوخۆی بەڕێز فەرماندە (دیار عومەر وەلی) فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان، لە ڕێگەی بەشی یاسایی فەرماندەییمان تۆمەتبار ڕادەستی بنكەی پۆلیسی ڕاپەرین كرا.
دەقی روونکردنەوەکە:
لە پێناو سەروەربوونی یاسا "كوڕانی كۆماندۆی كوردستان" تۆمەتباری كوشتنی مێرد منداڵەكەی شەوی ڕابردووی گەرەكی ڕاپەرینی شاری سلێمانی ڕادەستی بنكەی پۆلیسی ڕاپەرین كرد، پەیامێكیش بۆ ئاغاكانی پەیج و میدیا سێبەرەكانی ( دەركراوەكان)ی نێو حزبی شەهیدان، بیریان دەخەینەوە ئەوانیش لەپێناو سەروەربوونی یاسا لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەركران .
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو تۆمەتبار (فەیزوڵا فەتحووڵا محێدین) پێشمەرگە لە هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان، كە تۆمەتبارە بە كوشتنی مێرد منداڵ (شا ڕەوەندە بابا عەلی) لە گەڕەكی ڕاپەرین، لە پێناو سەروەر بوونی یاسا و لەسەر فەرمانی راستەوخۆی بەڕێز فەرماندە (دیار عومەر وەلی) فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان، لە ڕێگەی بەشی یاسایی فەرماندەییمان تۆمەتبار ڕادەستی بنكەی پۆلیسی ڕاپەرین كرا .
هاوكات، بۆ ئەم ڕووداوە نەخوازراوەش، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و كەسوكاری (شا ڕەوەندە بابا عەلی) دەكەین و لە خوای گەورە داواكارین ئەو مێرد منداڵە، كە لە سەرەتاكانی تەمەنیدا بوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووی و ئارامی بەدڵی باوك و دایك و خانەوادە بەڕێزەكەی ببەخشێت .
دڵینایی دەدەینە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، كە بەردەوامین لە پاراستنی خاك و خزمەتكردنی خەڵك و پارێزگاریكردن لە سەروەر بوونی یاسا و هەرگیز كوڕانی كۆماندۆی كوردستان لە خزمەتكردن بە گەل و نیشتمان ڕاناوەستێت و باش لەوە تێدەگەین، كە ئاغاكانی (دەركراوەكان) ی نێو حزبی شەهیدان لە ڕێگەی پەیج و میدیا بەكرێ گیراوەكانیانەوە چاویان بە سەركەوتنەكانی كۆماندۆی كورستان هەڵنایە، هەر ڕۆژە و تۆمەتێك دەبەخشنەوە، بیریان چووە لە 8ی تەمموزدا ئاغاكانیان لەپێناو سەروەربوونی یاسا دەركران، بۆیە دەبێت لەداهاتووشدا باجی تۆمەت بەخشینەوەش بدەن و داهاتوو ئەوە دەسەلمێنێت .
ڕاگەیاندنی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان