نها نیوز – هەواڵەکان
دەستەی دادوەری هەڵبژاردن تانەکەی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە لەبڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی دابوو، سەبارەت بە راگرتنی کارە هونەری و داراییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان وەرگرت.
بەپێی بڕیارێکی دەستەی دادوەری هەڵبژاردن کە ئیمزای دادوەر حەسەن فواد سەرۆکی دەستەکەی لەسەرەو وێنەیەکی دەست نها نیوز کەوتووە تیایدا بڕیاردراوە، دەستەکە تانەکەی رزگار حاجی حەمە محێدین لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەربگرێت، کە لەبارەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیاران پێشکەشی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنی کردبوو.
رزگار حاجی حه‌مه‌د، لێپرسراوی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتی لەبارەی گرتنەبەری رێککاری یاسایی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی دەڵیت "بڕ‌یاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له‌كاتێكدابوو كه به‌پێی ده‌ستوور نابێت هیچ سكاڵا‌و تانه‌یه‌ك له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه بدرێت، له‌كاتێكدا كه شەش مانگ به‌سه‌ر بڕ‌یاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردندا تێپه‌ڕ‌یوه و سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانیش له‌كاتێكدابووه، كه چه‌ند رۆژێكی كه‌می ماوه بۆ ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌پێی یاساش پێش كه‌متر له شه‌ش مانگ هیچ جۆره تانه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به ناده‌ستووری بوونی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌قه‌كانی نێو یاساكه وه‌رناگیرێت.
رزگار حەمەد ئاماژەی بەوەشکرد "تانه‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاڕ‌استه‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ری كۆمسیۆن كراوه‌و تێیدا تیشكی خراوه‌ته‌سه‌ر فه‌رمانه وه‌لائییه‌كه‌ی دادگای فیدراڵی، كه له‌بڕ‌یاره‌كه‌ی كۆمسیاراندا وردتر بڕ‌یار له‌و فه‌رمانه دراوه و به‌شێك له‌كاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی هه‌ڵپه‌ساردووه، یه‌كێتیش هه‌موو رێكارێكی یاسایی ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن دوانه‌خرێت و له‌و واده‌یه‌دا ئه‌نجامبدرێت، كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌رسومی بۆ ده‌ركردووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریداوە تایەکلایکردنەوەی ئەو سکاڵایەی کە لەسەر بڕگەی دوو لە ماددەی دوو تۆمارکراوە و دادگای فیدراڵی بڕ‌یاری لەسەر دەدات، کۆمسیۆن کارە هونەری و داراییەکانی هەڵپەسێرێت.
لەوچوارچێوەیەشدا لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی رۆژی 8-5-2024 تانەی لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیاران، لەبارەی راگرتنی کارە هونەریی و داراییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستاندا.
هاوکات له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵاکەی یه‌كێتی، ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق بڕیاره وه‌لائییه‌كه‌ی رۆژی 7ی ئه‌م مانگه‌ی دادگای فیدراڵی ره‌تده‌كاته‌وه، كه له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵایەکی مه‌سرور بارزانی ده‌ریكرد، ده‌سته‌كه داوا له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات رێوشوێنه‌كانی بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه.
ئ.ز