عێراق په‌یامێكى به‌په‌له له‌باره‌ى هه‌رێمه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
وەزارەتی بازرگانی عێراق روونكردنەوە ده‌دات لە بارەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستانەوە.
محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕەتیدەكاتەوە كێشە لە بەبازاڕكردنی بەروبوومەكانی دانەوێڵەی هەرێمی كوردستاندا هەبێت و دەڵێت:"پرۆسەكە بێ كێشەیە و كۆگاكانیش ئامادەن".
حەنون ڕایگەیاند:"نرخی یەك تۆن گەنم (850) هەزار دینارەو نرخی گەنم لە هەرێم وەك یەكە و بە نرخێكی كەمتر نابێت لە ناوچەكانی دیكە".
دەشڵێت "ئێمە مامەڵە لەگەڵ هەموو پارێزگاكان بە یەكسانی دەكەین و جیاوازى له نێوان پارێزگاكانى هه‌رێم و شاره‌كانى دیكه‌دا نییه".
|