محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌بێ براكه‌ى كۆنگره‌ى هه‌شت ده‌به‌ستێت
نها نیوز - هەواڵەکان
پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ کۆنگرەی هەشتەمی خۆی لەهەڵەبجە دەبەستێت‌و ماوه‌كه‌شى ته‌نها ئه‌مڕۆیه، وتەبێژی سۆسیالیستیش ده‌ڵێت:"له‌كۆنگره‌دا سەرۆکو ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی نوێ هەڵدەبژێردرێن".
فەرهاد تۆفیق وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، بەنهانیوزى وت:"بڕوایه ئه‌مڕۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆنگرەی هەشتەمی حزبمان ببه‌ستین‌و ته‌نها ئه‌وكه‌سانه‌ش ده‌توانن به‌شداریى بكه‌ن كه په‌یڕه‌و ڕێگه‌ى پێداون".
وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکرات ئه‌وه‌شى وت:"ژمارەی ئەندامانی کۆنگرە بەگوێره‌ى ئەوەی دەزگای ئامار‌و هەڵبژاردن دەستنیشانکراون، ئەوانەن کە پەیڕەو ڕێگەی بەشداریکردنیان پێدەدات، چ ئەوانەی پلەو پۆستیان هەیە یان ئەوانەی تێکۆشەری دێرین‌و کەسوکاری شەهیدانن، کۆنگرەش ته‌نها ئه‌مڕۆیه‌و جگە لەهەڵبژاردنی سەرۆکو ئەنجوومەنێکی نوێی سەرکردایەتی، گۆڕانكاریش لهپەیڕەوو پرۆگرامی حزبیش ده‌كه‌ین".
باسى له‌وه‌شكرد، "بڕیاری دوورخستنەوەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود کە پۆستی جێگری سەرۆکی حزبەکەی هەیە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە پەسندکراوەو ناتوانێت ئه‌مڕۆ بەشداریی کۆنگرە بکات".
به‌گوێره‌ى نووسراوێکى کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کە دوێنێ چوارشەممە بڵاوكراوه‌ته‌وه جه‌ختیكردۆته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، "بڕیاری دوورخستنەوەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمودى بەگوێره‌ى کۆنووسی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سۆسیال دیموكرات پەسندکردووە".
رۆژی 5ی مانگی رابردوو کۆبوونەوەیەکی باڵای سۆسیال دیموکرات بەسەرپەرشتیی محەممەد حاجی مەحموود سەرۆکی پارتەکە کرا، تێیدا بە زۆرینەی دەنگی سەرکردایەتی بڕیاری دوورخستنەوەی عەبدوڵڵا حاجی مەحموود درا.
|