به‌درۆن هێرشكرایه سه‌ر شارێكى كوردستان
نها نیوز ـ تایبه‌ت:
توركیا له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌یه‌كى خۆكوژ (درۆن)ه‌وه له‌ناوه‌ڕاستى شارى كۆبانێ لهڕۆژئاواى كوردستان هێرشێكى ئه‌نجامداو نها نیوز زانیاریى ئه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وتوه، ئۆتۆمبێلى هاوڵاتیه‌ك كراوه‌ته ئامانج، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منیش ده‌ڵێت:"تائێستا ژماره‌ى قوربانیانى ئه‌و هێرشه‌ى توركیا نه‌زانراوه".
نها نیوز له‌هێزه‌كانى ئاسایشى شارى كۆبانێ لهڕۆژئاواى كوردستان زانیاریى وه‌رگرتوه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا لەناوهڕاستى شاری کۆبانێ، ئۆتۆمبێلێکی بۆردومانکردوه‌و ئه‌و درۆنه‌ش خۆكوژ بوه.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى ئاسایش، "تائێستا زانیاریی تەواو لەبارەی زەرەرو زیانەکانییەوە بەردەست نییە، به‌ڵام به‌هۆى سهختىو چڕى بۆردومانه‌كه‌وه، به‌گوێره‌ى زانیارییە سەرەتاییەکان ڕوداوەکە زیانی گیانی هەبوە".
|