کوردستان

دادگای فیدراڵی لەبارەی بڕیاری راگرتنی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم كۆدەبێتەوە

نهانیوز- هەواڵەکان

سەرەتای هەفتەی داهاتوو دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی سكاڵایەكی تایبەت بەڕاگرتنی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.
سكاڵاكە لەلایەن  نۆ سكاڵاكارەوە لەدژی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان تۆماركراوە.
سكاڵاكاران داوایانكردوە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان و وەزیری دارایی پابەندبكرێن بەجێبەجێكردنێكی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و كەرتی گشتی ژمارە 22ی ساڵی 2008.
سكاڵاكە تایبەتە بەبڕیاری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەزیری دارایی، لەبارەی راگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كە لەسەرەتای مانگی شوباتی 2016ەوە دەرچووەو لەوكاتەوە تائێستا پلەی فەرمانبەرانی شارستانی لەهەرێم بەرزنەكراوەوەو ئەوەش زیانێكی زۆری بەمووچەخۆران گەیاندوەو مووچەكانیان زیاد نەبووە.
گفتوگۆكردن لەبارەی ئەم سكاڵایەی تایبەت بە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، لەكاتێكدایە رۆژی 21ی شوباتی 2024، دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی مووچەو یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڕیاریداو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستانی پابەندكرد بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، هەروەها 11 كورسی كۆتاكانی هەڵوەشاندنەوەو ژمارەی كورسیەكانی پەرلەكانی كرد بە 100 كورسی و هەرێمیش بە چوار بازنەی هەڵبژاردن.

2024-02-22
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.