نها نیوز – تەندروستیی
خەستبوونەوەی خوێن یەکێکە لە پرۆسە بایۆلۆژییە سەرەتاییەکان لە جەستەی مرۆڤدا، کە لە ئەنجامی زۆربوونی خرۆکە سوورەکانی خوێنەوە دەبێت، کە ڕێژەیەکی زیاتری خوێن بەرهەمدەهێنن، بەم شێوەیەش زیان بە جەستە دەگەیەنێت.
دکتۆر کاروان حەمزە، دکتۆرا لە نەخۆشییەکانی دڵ و هەناو، ئاماژە بەوە دەکات کە خەستبوونەوەی خوێن پێویستی بە چارەسەری بەپەلە هەیە بۆ ڕێگەگرتن لە مەترسییەکان.
◀ نیشانەکانی خەستبوونەوەی خوێن
دەرکەوتنی یەکێک یان زیاتر لەم نیشانانە دەکرێت ئاماژە بێت بۆ خەستبوونەوەی خوێن و پێویستە سەردانی پزیشکی بۆ بکرێت:
ماندوویی و هیلاکی
سەرئێشە و گێژبوون
بۆر بوونەوەی لێو
جۆرەکانی زیپکەی چڵک
تەزین و مرووژانە کردنی دەست و پێ
ئێشانی کەمەر
داگیراوی ماسوولکەکان (گرژبوونی ماسوولکە)
پەڵە پەڵە بوونەوەی پێست
ئارەق کردنی زۆر
دابەزینی ئاستی بیر و هزر
تۆخ بوونەوەی پێست بەتایبەت پێستی ڕوومەت
گرفت و قەبزی
تێبینی گرنگ: مەرج نییە هەموو نیشانەکان بەیەکەوە دەرکەون؛ دەرکەوتنی تەنها یەک یان چەند نیشانەیەک بەسە بۆ گومانکردن لە خەستبوونەوەی خوێن.
🔹 مەترسییەکانی خوێن مەیین (مەترسییە سەرەکییەکان)
نەخۆشییەکە ئەگەر بەبێ چارەسەر بمێنێتەوە، دەتوانێت ئەم مەترسییانەی لێبکەوێتەوە:
گەورەبوونی سپڵ
خوێن مەیین لە لوولەکانی خوێن
سنگەکوژێ
جەڵتەی مێشک
خوێنبەربوونی گەدە
نەخۆشییەکانی دڵ
نەخۆشی شاهانە (Gout)
چارەسەری سروشتی خەستی خوێن:
ڕۆژانه شێوازی ژیان بەم شێوەیە بێت:
١. زۆر ئاو خواردنەوە بەتایبەتی ئاوی گەرم و لیمۆ. بەتایبەتی لە پێش نوستن و دوای هەستان لە خەو.
٢. جوڵە و وەرزش کردن.
٣. خواردنی ڕۆژانەی کەمێک بۆ ئەمانە زۆر بەسوودە: وەکو چایی و خۆراک:
بەهارات: وەکو زەنجەفیل، دارچین، زەردەچەوە، بیبەری سور یا ڕەشی تیژ.
تۆوەکان: تۆوی شمڵی، ڕازیانە، گشنیژ، یانسون، ڕەسمە
چەرەزات: گوێز، بادام
ماسی و زەیتی ماسی
سیر
زەیتی زەیتون و چایی گەڵای زەیتون
پاقلەمەنییەکان و فاسۆلیا و لۆبیا
دانەوێڵە وەکو گەنم و جۆ و گەنمەشامی
کونجی
چارەسەری خێرا بۆ خەستی خوێن :
١. بەخشینی خوێن
٢. کەڵەشاخ گرتن