تەندروستی

چارەسەرێكی نوێ بۆ نەخۆشانی شەکرە ئاشكرادەكرێت

نها نیوز – تەندروستیی

توێژەینەوەیەکی نوێ هیوایەکی نوێ بۆ نەخۆشانی شەکرە دەبەخشێت و چارەسەرێكی نوێ ئاشكرادەكات.

نەخۆشی شەکرە یەکێکە لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان کە ناسراوە بە بکوژە بێدەنگەکە ودرێژخایەنە و تا کۆتایی تەمەن دەمێنێتەوە، بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی کلوکۆزەوە لە خوێندا یان کەمی هۆڕۆمۆنی ئەنسۆلین تووشی نەخۆشی شەکرە دەبین، دواجاریش زیان بە خوێن بەرەکان و دڵت دەگەیەنێت.

توێژەرانی ئیسپانی، تەکنیکێکی نوێی پزیشکییان ئاشکرا کرد کە دەتوانێت شۆڕشێک لە چارەسەرکردنی برینی درێژخایەنی پێ لە نەخۆشانی شەکرەدا بکات، بە بەکارهێنانی "شەپۆلی سەروی دەنگ" (سۆنەر) بۆ هاندانی چاکبونەوەی ئەو برینانەی كە بە دەرمانە تەقلیدیەكان چارەسەر نابن.

ئەنجامی شیکاری پێنج توێژینەوەی کلینیکی دەریخست، ئەو نەخۆشانەی کە چارەسەری شۆكی شەپۆلیان وەرگرتوە، لەگەڵ چاودێری پزیشکی ئاسایی، نزیکەی سێ هێندە چانسی چاکبونەوەی تەواویان لە برینەکان هەبوە بە بەراورد بەوانەی کە تەنها چاودێری ئاسایییان وەرگرتوە.

بەپێی تویژینەوەكە، ئەو چارەسەرە بە هاندانی گەشەی خوێنبەرە نوێیەکان، دوبارە دروستکردنەوەی شانەکان، کەمکردنەوەی هەوکردن و پەڵە کاردەکات و بەزۆری لە دەرەوەی نەخۆشخانە ئەنجامدەدرێت، بەبێ ئەوەی پێویست بە بێهۆشکردن بکات.

توێژینەوەکان 672 نەخۆشیان لەخۆگرتوە، کە هەمویان چاودێری ئاسایی برینیان وەرگرتوە، لەکاتێکدا نزیکەی نیوەیان چارەسەری سۆنەریان وەرگرتوە بۆ ماوەی سێ هەفتە تا 20 هەفتە. كە ئەنجامەكان دەتوانێت بەشداربێت لە باشترکردنی کوالیتی ژیانی نەخۆشەکان و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نەخۆشی شەکرەی درێژخایەن.

ئەو جۆرە برینەی پێ لە نەخۆشانی شەكرەدا، یەکێکە لە ئاڵۆزییە هەرە مەترسیدارەکانی نەخۆشی شەکرە، کە نزیکەی 463 ملیۆن کەس لە جیهاندا توشی دەبێت و لەوانەیە ببێتە هۆی بڕینی بەشەکانی جەستەی تا 40%ـی ئەوانەی توشی دەبن.

 
12کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.