تەندروستی

یەکەم ڤاکسینی شێرپەنجەی ڕووسی خرایە بازارەوە

نها نیوز – تەندروستیی

یەکەم وڵات ڤاکسینی شێرپەنجەی ڕووسی  خستە بازاڕەوە کە دەتوانێت زیاتر لە 14 جۆری شێرپەنجە بکاتە ئامانج و لە ناویان ببات.

ڤێتنام ڕەزامەندی لەسەر دەرمانی Pembroria دەربڕی کە چارەسەرێکی نوێی بەرگری شێرپەنجەیە لە ڕووسیا.

ڤاکسینەکە، یارمەتی کۆئەندامی بەرگری دەدات لە دۆزینەوە و لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان و دەتوانێت زیاتر لە 14 جۆری شێرپەنجە بکاتە ئامانج و لە ناویان ببات.

ئەمەش چارەسەرێکی مۆدێرن دەدات بە نەخۆشەکان بە تێچووی کەمتر. لەوانەیە یارمەتی خەڵکی زیاتر بدات لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەستیان بەم چارەسەرە بگات.

 
2025-11-25
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.