تەندروستی

چی ڕوودەدات ئەگەر چارەسەری کەمی ڤیتامین D نەکەیت؟

نها نیوز – تەندروستیی

ڤیتامین D یەكێكە لەڤیتامینە سودبەخشەكان بۆ لەش كە سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكات و  تەندروستی ئێسك و ددانەكان دەپارێزێت.

ڤیتامین دی بە هاوشێوەی هەر پێكهاتەیەكی خۆراكی تر ئەگەر لە لەشدا كەم یان زیاد بكات كاریگەری دروست دەكات، ڤیتامین دی بەهۆی سوودە زۆرەكانی ئەگەر لە پێویستی لەش كەم بێت كاریگەری نەرێنی هەیە، بە هەمان شێوە زیادبوونی، یان هاوكات كاریگەری ئەرێنی و نەرێنی دەبێت.
ڕەنگە زۆرێکمان ئاستی ڤیتامین D لە جەستەمان کەم بێت و فەرامۆشی بکەین، بەڵام ئەمە دەبێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانە تەندروستییە نەرێنیەکان و لەم بابەتەدا باسی ئەوە دەکەین کە چی ڕوودەدات گەربێت و ڤیتامین Dیت کەم بێت و چارەسەری نەکەیت؟

توێژەران پێیان وایە كە ئەو سستبوونە بەتایبەتی لە كەسانی بەتەمەن، كێشەیەكی گەورەیەو كاریگەری هەیە بۆ سەر كاردانەوەی لەشیان بەتایبەتی كاتێك دەیانەوێت چاڵاكی ئەنجام بدەن لەوانە رۆیشتنی ئاسایی و گرتنەوەی شتێك كە بۆیان بهاوێژرێت.

بەپێی ماڵپەری "ClevelandClinic" و "WebMD" ئەگەر چارەسەری کەمی ڤیتامین D نەکەیت چی ڕوودەدات؟

1. پووکانەوەی ئێسک.

2. شێواوی جومگەکان

3. لاوازی گشتی ماسولکەکان.

4. خەمۆکی و گۆڕانی باری دەروونی.

5. ماندوێتی.

6. شێرپەنجە.

7. شەکرەی جۆری دووەم.

8. نەخۆشییەکانی دڵ.

9. جەڵتەی مێشک.

10. ئازاری پشت.

هۆکارەکانی کەمی ڤیتامین D چین؟

 1. نەخواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین D، وەک خواردنە دەریاییەکان و گۆشت و هێلکە.
2. بەرنەکەوتنی پێویست بە تیشکی خۆر.
3. هەبوونی نەخۆشی جگەر یان گورچیلە.
4. خواردنی ئەو دەرمانانەی کە ئاستی ڤیتامین D لە لەشدا کەم دەکەنەوە، وەک هەندێک دەرمانی کۆلیسترۆڵ، دەرمانی بەرزی پەستانی خوێن، دەرمانی دابەزاندنی کێش.
5. قەڵەوی و کێشی زیادە.

 
4کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.