ئەگەر ئەم نەخۆشیانەت هەیە نابێ هەنار بخۆیت
نها نیوز - هەواڵەکان
سەنتەری سروشتی محەمەد بڵاویکردوەتەوە، ئەوانەی نابێت هەنار بخۆن یان پارێزی لێ بکەن
ئەوکەسانەن کە نەخۆشی داء ملوکی واتە هەوکردنی جومگەیان هەیە پێشی دەڵێن (پێدیس) یان ئەوانەی کلسی ئێسکیان هەە.
ئەوەش خراوەتە روو، ئەوانەی نەخۆشی قەبزیان هەیە نابێت زۆر ناوکەکەی بەکاربهێنن، بەڵکو دەبێت شەربەتەکەی بەکاربهێنن.
سودەکانی هەنار ئەمانەن:
- هەنار بەڤیتامینی (A,B,C,D)دەوڵەمەندە.
- بۆگەشەی منداڵ وڕشناوە بەسودە.
- هەناری ترش بۆ لەناوبردنی کرمی ڕیخۆڵە بە سودە.
- خواردنی سێ دانە هەنار بۆ ماوەی هەفتەیەک بەبەردەوامی کێشەی میزکردن چارەسەر دەکات.
- خواردنی هەنار باشترین چارەسەری نەخۆشیەکانی (گەدە، ئیلتیهابات، دوانزەگرێ، قۆڵۆن و دڵە کزێ)یە.
- توێکڵی هەنار دەسوتێنرێت و دەتوانی بیخەیتە جێگەی برین یارمەتی دەرێکی باشە بۆ زوو ساڕێژبوونی.
- چارەسەرە بۆ نەخۆشی ڤایرۆسی جگەر، گەرمی جگەر ساردەکاتەوە دڵیش بەهێز دەکات زۆربەسوودە بۆ سکچوون.
- ئەگەر هەنار بکوڵێنرێت و لەگەڵ هەنگووین تێکەڵبکرێت، وەک مەرهەمە بۆ چارەسەری ئیلتیهاباتی چاو ڕۆژانە 3 جاری تێبکرێت.
|