تەندروستی

لەبری چارەسەری کیمیایی "رووناکی سەلامەت" شوێنی چارەسەری شێرپەنجە دەگرێتەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

زانایان بە "ڕووناکی سەلامەت" خانە شێرپەنجەییەکان دەکوژن و دەیکەن بە جێگرەوەیەک بۆ چارەسەری کیمیاوی و تیشک.

زانایانی ئەمەریکی لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێی زانستی دا ئاماژە بەوە دەدەن، چاوەڕوان دەکرێت ئەم توێژینەوەیە شێوازی چارەسەری شێرپەنجە بە تەواوی بگۆڕێت. چارەسەرە نوێیەکە، بە "چارەسەری گەرمی - ڕووناکی" (Photothermal Therapy) ناسراوە، پشت بە بەکارهێنانی ڕووناکی  LEDـی نزیک لە تیشکی ژێر سوور (Infrared) دەبەستێت بۆ دروستکردنی گەرمییەکی نەرم کە بە تەنیا خانە شێرپەنجەییەکان دەکوژێت، بێ ئەوەی هیچ زیانێک بە شانە تەندروستەکانی دەوروبەر بگەیەنێت.

لەلایەکی دیکەوە ماڵپەڕی "ساینس ئەلێرت" بڵاویکردووەتەوە، ئەم تەکنیکە نوێیە جیاوازە لەڕێگا کۆنەکان بەوەی، پشت بە سیستەمی بەردەست دەبەستێت لە بری لەیزەری تایبەتمەند، ئەمەش دەبێتە جێگرەوەیەکی سەلامەتتر و توشبوو لە چارەسەری کیمیایی و تیشکیی کۆن دەپارێزێت، گرنگیی داهێنانەکە لە وردبینییە باڵاکەیدایە، کە شانە تەندروستەکان دەپارێزێت.

هاوکات توێژەرانیش دەڵێن "ئەم گەرمییە دەتوانێت خانە شێرپەنجەییەکان لاواز بکات و ڕێگە بۆ چارەسەری دیکە خۆش دەکات، ئەگەرچی هێشتا لە قۆناغی سەرەتاییدایە، بەڵام ئەم تەکنیکە لەسەر جۆرەکانی دیکەی شێرپەنجە تاقی دەکرێتەوە و هیوا بە تووشبووانی شێرپەنجە دەبەخشێت بەوەی کاتی چاکبوونەوە کەم دەکاتەوە. ئەمە تەنیا دۆزینەوەیەک نییە، بەڵکو شۆڕشێکە دژی شێرپەنجە، چارەسەریی نەخۆشییەکە بۆ هەمیشە دەگۆڕێت و چارەسەرەکان وردتر دەکات".
 
13کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.