تەندروستی

ئەگەر سەوەفانی ئەژنۆت هەیە بەم شێوازە بژی

نها نیوز - هەواڵەکان

زۆرجار گرفتی سەوافانی ئەژنۆ لەڕێگەی چارەسەر و دەرمانی پزیشکییەوە نابێت مامەڵە لەگەڵدا  بکرێت، بەڵکو  شێوازی ژیان کردنە بۆ باشتربوونی تەندروستییەکەی.

رێگا دروستەکەی ژیانکردن بۆ سەوەفانی ئەژنۆ چییە؟

ـ لەسەر زەوی دامەنیشە بە دانیشتنەوە نوێژەکانت بکە.
ـ لەسەر کورسی و مێز نان بخۆ لەسەر سیسەم بخەوە.
ـ با فەرشی ناوماڵەکەت پارچەپارچە نەبێت، بۆئەوەی مەترسیی پێخلیسکان کەمببێتەوە.
ـ با ئەو کاشییانەی لە گەرماو و توالێتەکاندا بەکاردەهێنرێن زبر بن.
ـ هەوڵبدە چەند وەرزشێکی ماسولکەکانی پوز و ران بە بەردەوامی بکەیت، چونکە بەهێزبوونی ئەم ماسولکانە وادەکات فشاری سەر جومگەکان کەمببێتەوە و لە ئەنجامدا، نیشانەکان کەمدەبنەوە.
ـ توالێتی رۆژهەڵاتی (شەرقی) بەهارمەهێنە و لە جێگەی ئەو توالێتی رۆژئاوایی (غەربی) بەکاربهێنە

سەوەفان نەخۆشییە؟

سەوەفان داخورانی جومگەکانە و لەگەڵ بەتەمەنچووندا دەردەکەوێت، لەگەڵ ئەوەی شێوازی ژیانی تەندروست وادەکات ئەم داخورانە درەنگتر رووبدات یان کەمتربێت، بەڵام هەموو کەسێک لەگەڵ بەتەمەنچووندا بە پلەی جیاواز دووچاری دەبێتەوە.
11کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.