نها نیوز – تەندروستی
هەنار میوەیەکی پاییزەی بەتامە و یەک هەنار لە 40٪ پێویستی ڕۆژانەى کەسێک بە فیتامینى C دابیندەکات وسەرچاوەیەکی پڕ لە ئەسید فولیک و ئەنتی ئۆکسیدانە و چارەسەری 12 نەخۆشی دەکات.
خواردنی هەنار بە دەنک یان بە شەربەت یان تێکەڵکردنی لەگەڵ زەڵاتە، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە؛ هەنار، بە تامی جیاواز و دەوڵەمەندی بەها خۆراکییەکەیەوە ناسراوە و چەندین سوودی تەندروستی هەیە، لەوانە کۆنترۆڵکردنی پەستانی خوێن، خۆپاراستن لە هەوکردن، بەهێزکردنی یادەوەری، باشتر ئەدا کردنی وەرزش و بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی لە تووشبوون بە شێرپەنجە.
ئەم میوەیە دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی خۆراکی بەسوود کە کە چارەسەری بەشێک لە نەخۆشیەکان دەکات :
1-هەنار دڵ و خوێنەبەرەکان لە نەخۆشی دەپارێزێت، چونکە دژە ئۆکسانە ورێگا لە کۆبوونەوەی کۆلیسترۆڵ دەگرێت.
2-یارمەتی راگرتنی هاوسەنگی پەستانی خوێن دەدات لە لەشدا.
3- هەنار جەستە لە دروستبوونی جۆرەکانی خانەی شێرپەنجەیی دەپارێزێت.
4-هەنار کرداری هەرس چالاکدەکات، چونکە رێژەیەکی باش ریشاڵی تێدایە.
5-بەرگری لەش بەرزدەکاتەوە دژی نەخۆشیەکان، بەتایبەت هەوکردنی ئێسک و جومگەکان.
6-پێست لە چرچبوونی پێش وەخت دەپارێزێت، چونکە دژە ئۆکسانە و دەیگەشێنێتەوە و بریقەداری دەکات.
7-بەگوێرەی توێژینەوە زانستییەکان، هەنار رێژەی هۆرمۆنی کۆرتیزول کەمدەکاتەوە، کەدەبێتەهۆی دڵەڕاوکێ و ئارامکردنەوەی دەروون.
8-چارەسەرێکی باشە بۆ نەخۆشییەکانی زەهایمەر، چونکە رێژەی پرۆتینی "ئەمیلوید" کەمدەکاتەوە لە مێشکدا، کە هۆکارە بۆ زەهایمەر.
9-کاریگەری لەسەر لەناوبردنی میکرۆب و بەکتریای ناودەم هەیە بەمەش بۆنی ناخۆشی ناو دەم ناهێڵێت.
10-هەنار دەبێتەهۆی زیادبوونی ئارەزووی سێکسی، هەربۆیە بۆ هاوسەران بەسوودە.
11-هەنار رێژەی کالۆری زۆرکەمە و ریشاڵی زۆرە، ئەمەس کاریگەری لەسەر توانەوەی چەوری و کەمبوونی کێش هەیە.
12-کاریگەری ئیجابی بۆ خانمانی دووگیان هەیە، چونکە لەدایکبوونی پێش وەخت دوادەخات و وا دەکات لەدایکبونەکە سروشتی و تەندروست بێت.
هەنار یەکێکە لە میوە پڕ ڤیتامین و کانزاکان و زۆر توێژینەوەی لەسەر هەیە کە گرنگە بۆ بەرگری لەش و دڵ و لولەکانی خوێن، بەڵام لەگەڵ ئەو سودە زۆرانەشدا پێویستە ئاگاداری زیانەکانی زۆرخواردنی بین.
لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا باشتر وایە ئاوی هەنار زۆر نەخورێتەوە ئەگەر کەسێک تووشی نەخۆشیی مایەسیریی، قەبزیی دووبارە، هەوکردنی پەنکریاس، هەوکردنی گەدە و برینی لینجە ماددەی گەدە، یان ئەگەر کاردانەوەی هەستەوەریی هەبوو.
تێبینی: باشترین کات بۆ خواردنی هەنار بە سکی بەتاڵە