تەندروستی

جۆرەکانی وەسواسی كامانەن؟

نها نیوز - هەواڵەکان

پزیشکێکی دەروونی کورد رایگەیاند، وەسواسی چەندین جۆری هەیە لەوانەش وەسواسی پاکوخاوێنی، وەسواسی گومان، وەسواسی ڕێکخستن، وەسواسی ئایینیی.

دكتۆر سەرهەنگ ئیبراهیم، پزیشكی دەروونی لە نوسینێكدا ئاشکرایکردووە "وەسواسی جۆری جیاوازی هەیە، هەر کەسێک بە شێوەیەکی جیاواز ئەزموونی دەکات".

هەندێ لە جۆرەکانی وەسواسی:

وەسواسی پاکوخاوێنی: ترس لە میکرۆب و پیسی، شووشتنی زۆری دەست خۆدوورگرتن لە شوێنی گشتی.

وەسواسی گومان: پشتڕاستکردنەوەی داخستنی دەرگا، کوژاندنەوەی ئاگر، پلاک، گەڕانەوەی چەندین جار، گۆڕینی وەڵام لەکاتی تاقیکردنەوە، گومانکردن لە دەورووبەر.

وەسواسی ڕێکخستن: هەموو شت دەبێت بە ڕێکوپێکی تایبەت بێت هەستکردن بە ناڕەحەتی زۆر، کە شتەکان ناڕێکن ژماردن و یەکسانکردنی شتەکان.

وەسواسی ئایینیی: شک لە دینداریی، بینینی وێنەی جنسی یان ئاژەڵ بەتایبەت لەکاتی نوێژ.

وەسواسی بەیەکەوە بەستن: ئەگەر فڵان شت بکەم یان فڵان جل لەبەربکەم شتێکی خراپ ڕوودەدات، یان کەسێک شتێکی بەسەردێت.

لەکۆتایی نوسینەکەدا دکتۆر سەرهەنگ دەڵێت "هەر کام لەمانە هەقیقییە و پێویستی بە تێگەیشتن و چارەسەری هەیە".
6کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.