نهانیوز-تەندروستی
جگەر یەكێكە لە ئەندامە هەرە گرنگەكانی جەستەی مرۆڤ و گەر مرۆڤ جگەری نەبێ، ناتوانێ بەردەوامی بە ژیان بدا، چونكە جگەر ئەركی پاككردنەوەی جەستەی لە مادە ژەهراوی و پاشەڕ زیانبەخشەكانە و هاوكات خوێن پاك دەكاتەوە و ژەهرە مەترسیدارەكانیش دەكات بە پاشەڕۆیەكی بێ مەترسی و لە ڕێی میزەوە دەیكاتە دەرەوە، یەكێك لە مەترسیدارترین ئەو نەخۆشیانەش كە تووشی جگەر دەبێ ژەهراویبوونیەتی.
بۆ زاڵبوون و دووركەوتنەوە لە ژەهراویبوونی جگەر پێویستە ئەم رێنماییانەی خوارەوە بە وردی جێبەجێ بكەن:
یەكەم، بەكارهێنانی رێجیمی هاوسەنگ، بۆ هێنانە خوارەوەی كێشی جەستەتان پێویستە پرۆتینی ڕووەك و بەرهەمەكانی گیانەوەران و جۆرەكانی دانەوێڵە بخۆن.
دووەم: گۆڕینی رۆنی چێشت لێنان، زیاتر ئەو رۆنانە بەكاربهێنە كە لە پێكهاتەی خۆراكی درووست دەكرێن وەكو گەنمەشامی , سۆیبین , رۆنی سەوزەوات , زەیتی زەیتوون و رۆنی گووڵەبەرۆژە.
سێیەم: خواردنەوەی بڕێكی زۆر لە ئاو، بێگومان خواردنەوەی ئاو دەبێتە هۆی چالاك كردنەوەی خانەكانی لەش و پاككردنەوەی لە ماددە ژەهراوییەكان و سووتاندنی چەووری لەش.
چوارەم: بەكارهێنانی ڕیشاڵی خۆراكی، پێویستە هەموو كەسێك 35 گرام ریشاڵ بەكاربهێنێت بە شێوەییەكی رۆژانە كە لە سەرچاوەی خۆراكییەوە بێت وەكو .... كنگر كە بڕێكی زۆر ریشاڵ لەخۆ دەگرێت , تۆی كەتان , ئاڤۆگادۆ , برۆكلی.
پێنجەم: بەكارنەهێنانی شەكر، بۆ ئەوەی لە بەكارهێنانی شەكر دوور بكەویتەوە پێویستە لە بری شەكری قامیش و شەربەتی قامیش و شەربەتی چەوەنەر بەكاربهێنیت
ئەم خواردنەوانە زیان بە جگەرت دەگەیەنێت
جگەر وەك هەر ئەندامێكی تری جەستە، ئەگەر هەوڵ نەدەین بیپارێزین و پاكی بكەینەوە لە ڕێی خواردن و خواردنەوە تەندروستەكان بۆ پاككردنەوەی، ئەوا تووشی كێشەی زۆر دەبێ و ژەهرەكان تێیدا كەڵەكە دەكەن و ژەهراویبوونی جگەرەی لێ دەكەوێتەوە، بۆیە پێویستە بۆ چالاكبوونی بەردەوامی جگەر و ڕێگری لە كۆبوونەوەی ژەهرەكان، بەردەوام ئاوی پاك بخۆنەوە و وەرزش بكەن، ئەگەر ژەهرەكانیش كۆبوونەوە پێویستە بە پەلە سەردانی پزیشك بكەن و بخرێنە ژێر چاودێری وردی پزیشكییەوە.
جگەرڕۆڵێکی گرنگ لە پاراستنی تەندروستی جەستە دەگێڕێت، ڕۆڵی هەیە لە پاڵاوتنی ژەهرەکان و هەڵگرتنی ماددە خۆراکییەکان و بەرهەمهێنانی پرۆتین و گۆڕینی خۆراک بۆ وزە، لەم بابەتەدا هەندێک خواردنەوەتان پێدەڵێین کە زیان بە تەندروستی جگەر دەگەیەنن.
دکتۆر محەممەد حەسەن ڕاوێژکاری گەدە و ڕیخۆڵە و جگەر هەندێک خواردنەوە باس دەکات کە زیان بە جگەر دەگەیەنێت.
خواردنەوە زیانبەخشەکان بۆ جگەر:
1. خواردنەوە کحولییەکان: یەکێکە لە هۆکارە گرنگەکانی تێکچوونی جگەر، ئەو کەسانەی نەخۆشی جگەریان هەیە، پێویستە بەتەواوی خۆیان لە کحول بەدوور بگرن.
2. خواردنەوە گازییەکان: ڕێژەیەکی زۆر شەکر و فرەکتۆزیان تێدایە، ئەمەش دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری لە جگەردا و دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی چەوری جگەر.
3. شەربەتی ئامادەکراو واتە لە کارتۆن و قوتو کراو: ڕێژەیەکی زۆر شەکری زیادکراویان تێدایە، ئەمەش زیان بە تەندروستی جگەر دەگەیەنێت.
4. خواردنەوە کافاینییەکان: وەک قاوە و چا، دەبنە هۆی وشکبوونەوەی جەستە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، ئەمەش زیان بە تەندروستی جگەر دەگەیەنێت، بۆیە ئەو کەسانەی نەخۆشی جگەریان هەیە دەبێت ڕێژەیەکی کەم قاوە و چا بخۆن.