پێنج خوی ڕۆژانە سووتانی چهوری لهش کهمدەکاتەوە
نهنایوز-تەندروستی
زۆری کێش و قهڵهوی پهیوهندیهکی گرنگی به سووتانی چهوری و میتابۆلیزمی لهشهوه ههیه، بهڵام کۆمهڵێک هەڵسوکەوت و خوی ڕۆژانە هەیە کە لە کاتی ڕێجیم و کاتی ئاساییدا سوتانی چهوری و میتابۆلیزمی ناو لهش کهمدەکەنەوە.
کامهران رەسوڵ ژاژڵهیی پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک، لە بابەتێکدا باس لە گرنگترین ئەو هۆکارانە دەکات کە دەبێتە هۆی سوتانی چەوری لەش:
خواردنی یەک ژەم لە ڕۆژێکدا: یان پەیڕەوی کردنی ئەو ڕێجیمانەت بڕێکی زۆر کەم کالۆری تێدایە بۆ ماوەت زیاتر لە هەفتەیەک.
نەخواردنی بڕی پێویست لە پڕۆتینەکان: خواردنی پڕۆتینەکان جگە لەوەی دەبنە هۆی ئەوەی درەنگتر هەست بە برسیەتی بکەیتەوە، ڕێژەی سووتانی چەوری و میتابۆلیزمی جەستە زیاتر دەکەن، چونکە کاریگەری گەرمی خۆراکی (FTE)ی پڕۆتینەکان زۆر زیاترە لە کاربۆهیدرایت و چەوری.
کهم خهوی و شهونخوونی: تێک چوونی خەو و درەنگ نوستن و درەنگ هەستان.
نهخواردنهوهی بڕی پێویست له ئاو و نەخواردنی بڕی پێویست لە ماددە ڕیشاڵیەکان، هەروەها خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە شەربەتی گیراوە و شەربەتی فرێش.
وەرزشنەکردن و کەمی جوڵە و دانیشتن یان پاڵ کەوتنی زۆربەی کاتەکان کە دەبێتە کەمی ڕێژەی ماسولکەکان یان پۆکانەوەیان له جەستەدا.
|