تەندروستی

هەشت نیشانەی پێشوەختەی جەڵدەی دڵ راگەیەندرا

نها نیوز - هەواڵەکان

لە جەستەی ئەو کەسانەی کە تووشی جەڵتەی دڵ دەبن، نیشانەکانی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی جەڵتەی دڵ مانگێک پێشوەختە ڕوودەدەن و بە ناسینەوەیان دەتوانیت ڕێگری لە جەڵتەی دڵ بکەیت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی  تویژینەوەکان مانگێک پێش جەڵتەی دڵ، جەستەت بەم 8 سیگناڵە ئاگادارت دەکاتەوە، بۆیە خۆپاراستن باشترە لە چارەسەرکردن، ئەم یاسایە سادەیە بۆ هەر نەخۆشییەک لەبەرچاو دەگیرێت و زۆر بەنرخ دەبێت کاتێک نیشانەکانی وەک پێویست پشتڕاست نەکراونەتەوە. لێرەدا ئەو نیشانە گرنگانە دەخەینەڕوو کە ڕەنگە مانگێک یان (تەنانەت پێشتر) پێش جەڵتەی دڵ ڕوو بدەن.

پێویست ناکات ببیتە شارەزایەکی تەواو، بەڵام کەمێک هۆشیاری تەندروستی هەرگیز ئازاری کەسی نەداوە، لەو حاڵەتانەدا کە مەترسی لەسەرت هەیە، بە وردی گرنگییان پێبدە.

هەشت نیشانەی سەرەتایی جەڵتەی دڵ بزانە..

1. ماندوەیەتی: ماندویەتی نائاسایی یەکێکە لە نیشانە سەرەکییەکانی جەڵتەی دڵ کە خانمان زیاتر لە پیاوان ئەم جۆرە نیشانەیان هەیە.

ڕوونکردنەوە: لەمجۆرە ماندویەتییەدا چالاکیی جەستەیی هۆکاری ماندویەتی نییە و لەوانەیە تا کۆتایی ڕۆژەکە زیاد نەکات. ئەم نیشانەیە تەواو هەست پێدەکرێت ، بەڵام لە ماندویەتی نائاساییدا، هەست بە ماندویەتییەکی زۆر دەکەیت بۆ ئەنجامدانی کارە سادەکانی وەک دروستکردنی جێگا یان تەنانەت خۆشۆردن.

2. ئازاری سک: ئازاری سک، سکچوون، هەستکردن بە بەتاڵی یان پڕبوون لە سکدا یان تێکچوونی گەدە باوترین نیشانەکانن. ئەمەش لە ژن و پیاودا بە یەکسانی ڕوودەدات.

ڕوونکردنەوە:
ئازاری سک ڕوودانی ئاساییە پێش جەڵتەی دڵ و دواتر پاش ماوەیەک کەم دەبێتەوە. هەروەها گرژی جەستەیی لەوانەیە ببێتە هۆی خراپتربوونی ئازاری سک.

3. کەمخەوی: هەروەها کەمخەوی پەیوەندی بە زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشکەوە هەیە، کە زیاتر لەنێو خانماندا هەیە. نیشانەکانی کەمخەوی بەزۆری بریتین لە زیادبوونی ئاستی دڵەڕاوکێ و کەمی تەرکیز.

روونکردنەوە:
نیشانەکانی بریتین لە سەختی خەوتن و مانەوە لە خەو و بەیانی زوو لە خەو هەڵسان.

4. هەناسە تەنگی: هەناسە تەنگی یان هەناسەبڕکێ، هەستێکی بەهێزە بۆ نەتوانینی هەناسەیەکی قووڵ، زۆرجار لە پیاوان و ئافرەتان زیاتر لە 6 مانگ پێش جەڵتەی دڵ ڕوودەدات و بەزۆری نیشانەیەکی هۆشدارییە بۆ حاڵەتێکی پزیشکی.

روونکردنەوە:
هەست بە سەرگێژخواردن دەکەیت و هەناسەدانت بە سەختی دەبێت.

5. هەڵوەرینی قژ: هەڵوەرینی قژت نیشاندەرێکی دیارە بۆ مەترسی تووشبوونت بە نەخۆشییەکانی دڵ، زۆربەی کات تووشی پیاوانی سەروو 50 ساڵ دەبێت، بەڵام هەندێک لە ژنانیش دەتوانن بکەونە ئەم گرووپە.

روونکردنەوە:
لە تاجی سەرتەوە گرنگییەکی زۆر بە هەڵوەرینی قژ بدە.

6- ناڕێکی لێدانی دڵ: زۆرجار لێدانی خێرای دڵ یان ناڕێکی لێدانی دڵ پەیوەندی بە جەڵتەی دڵ و دڵەڕاوکێیەوە هەیە، بەتایبەتی لای خانمان. دەکرێت بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو و لەخۆوە ڕووبدات، بەڵام وەرزشی جەستەیی ڕەنگە هاندەرێکی زیادە بێت بۆ زیادکردنی لێدانی دڵ، بەتایبەتی لە حاڵەتی ڕەقبوونی خوێنبەرەکاندا.

روونکردنەوە:
لێدانی ناڕێکی دڵ بۆ ماوەی یەک بۆ دوو خولەک دەخایەنێت. ئەگەر ئەمە بۆ ماوەیەکی زیاتر لەمە ڕووبدات، لەوانەیە هەست بە سەرگێژخواردن و ماندووبوونی لە ڕادەبەدەر بکەیت. پێویستە دەستبەجێ پەیوەندی بە پزیشکەکەتەوە بکەیت.

7. زۆر ئارەقکردنەوە: ئارەقکردنەوەی نائاسایی و زیادەڕەوی یەکێکە لە نیشانەکانی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی جەڵتەی دڵ و دەکرێت لە هەر کاتێکی ڕۆژ و شەودا ڕووبدات. ئەم نیشانانە زیاتر لە ئافرەتاندا دەردەکەون و زۆرجار لەگەڵ ئارەقەی شەوانە ئاساییەکانی وەستانی سوڕی مانگانە تێکەڵ دەبن و سەرلێشێواون.

8-ئازاری سنگ: ئافرەتان و پیاوان تووشی ئازاری سنگ دەبن بە پلە و شێوەی جیاواز. لە پیاوان ئەم نیشانەیە یەکێکە لە گرنگترین نیشانە سەرەتاییەکانی دڵ کە نابێت پشتگوێ بخرێت. لە لایەکی ترەوە تەنها لەسەدا 30ی ئافرەتان دەگرێتەوە.

روونکردنەوە:
ئازاری سنگ دەبێتە هۆی هەستکردن بە ناڕەحەتی و سووتانی یەک یان هەردوو قۆڵ (زۆربەی جار چەپ)، خوارەوەی چەناگە، مل، شان یان سک، کە لەوانەیە هەمیشەیی یان کاتی بێت.

هەموومان لەبارەی باوترین هۆکارەکانی مەترسییەوە دەزانین، وەک قەڵەوی، کەمی وەرزشکردن، جگەرەکێشان، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک نیشانەی لەبیرکراو هەیە کە ڕەنگە هۆشیاری تەندروستی باشتر بکات و ڕێگری لە جەڵتەی دڵ بکات کە بریتین لە: 
پەڵەی زەرد لەسەر گۆشەکانی ناوەوەی پێڵوی چاو، ئازارێکی سووک کە لەگەڵ ڕۆیشتن خراپتر دەبێت، مووی ناو کەناڵی گوێ (لە نێو پیاوان) و سپی بوونی پێشوەختەی قژ (لە نێو پیاوان).

8کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.