تەندروستی

زیانەکانی خواردنی خواردنە بەستووەکان دەزانی؟

نها نیوز – هەواڵەکان

ئێمە دەزانین کە خۆراکی بەستوو مادەی کیمیایی مەترسیدار و زیانبەخشی تێدایە،  بەڵام زۆرێک لە ئێمە پەنا بۆ کڕینی خۆراکە بەستووەکان دەبەین و ڕۆژانە دەیخۆین، بەڵام چاوپۆشی لەو زیان و مەترسییانە دەکەین کە لەسەر تەندروستیمان دروستی دەکەن، بەو پێیەی ماددەی پارێزەری تێدایە کە زیانمان پێدەگەیەنێت و دەبێت ئاگاداریان بین. 

مەترسیەکانی خواردنە بەستووەکان: 

1- نەخۆشی شەکرە 
ئەو نیشاستەیە کە بە ڕێژەیەکی زۆر دەخرێتە ناو خۆراکە بەستووەکانەوە بۆ پاراستنی تامەکەی و بە تازەیی هێشتنەوەی، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاد دەکات چونکە لە گلوکۆزەوە وەرگیراوە کە لە جەستەدا دەگۆڕێت بۆ شەکر پێش ئەوەی هەرس بکرێت. 

2- شێرپەنجە
لێکۆڵینەوەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە کە خواردنی خۆراکی بەستوو بەتایبەت گۆشت ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس زیاد دەکات چونکە هەندێک مادەی پارێزەری شێرپەنجەی تێدایە. 

3- نەخۆشیەکانی دڵ 
خۆراکە بەستووەکان مەترسی لەسەر تەندروستی دڵ دروست دەکەن، چونکە ڕێژەیەکی بەرزی چەوری ترانس لەخۆدەگرێت، کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە خوێندا، ئەمەش بەرکەوتنی خوێنبەرەکان بە مەترسی ڕەقبوون و گیران زیاد دەکات، هەروەها خۆراکە بەستووەکان جۆری جیاوازی مادەی پارێزەری تێدایە کە چەندین کاریگەری جیاوازیان لەسەر جەستەت هەیە، خواردنە بەستووەکان ڕێژەیەکی زۆر شەکر یان خوێیان تێدایە، هەروەها دەبنە هۆی کاریگەری نەرێنی لەسەر پەستانی خوێن و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن 

4- مەترسیەکانی تر 
ئێمە دەزانین کە خۆراکی بەستوو مادەی کیمیایی مەترسیدار و زیانبەخشی تێدایە وەک مۆنۆسۆدیۆم گلوتامات، یان MSG کە یەکێکە لە باوترین زیادکراوەکان، دەبێتە هۆی سکچوون و سەرئێشە و ئازاری سنگ و لێدانی دڵ و ماندوێتی و سەرگێژخواردن و هەروەها زۆرێک لەم زیادکردنانە دەبنە هۆی کێشەی هەناسەدان.

 

 

 
2025-06-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.