تەندروستی

ئەو زێرەی درکت پێی نەکردووە، ئاوی بامیە! سودەکانی چییە؟

نهانیوز-هەواڵەکان

ئاوی بامیە وەک یەکێک لە خواردنەوە بەناوبانگەکان لەم ساڵانەی دوایدا لە جیهاندا سەریهەڵدا، بەتایبەتی لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا، کە هەندێک بۆ بابەتی جوانکاری و هەندێکیش وەک سەرجاوەیەکی باشترکردنی تەندروستی ناوی دەبەن.

خواردنەوەی ئاوی بامیە، دەبێتەهۆی شێدارکردنەوەی جەستە و باشترکردنی ئاستی شەکری خوێن . بەڵام ئەوەی هەیە هێشتا توێژینەوەکان لەسەر ئەم بابەتە بەردەوامە و پێویستیان بە سەلماندی زیاتر هەیە لە داهاتوودا.

لەم ڕاپۆرتەدا پێداچوونەوە بە دیارترین سوودە خۆراکیەکانی ئاوی بامیە دەکەین، تیشک دەخەینە سەر ئەوەی کە لێکۆڵینەوە زانستییەکان تا ئێستا دەریانخستووە.

ئاوی بامیە چییە؟
بریتییە لە لەتکردنی بامیە و لەناو کوپێک ئاوی شلەتێندا بۆ ماوەی ٨ بۆ ١٢ کاتژمێر ئامادە دەکرێت، باشترە بۆ ماوەی 24 کاتژمیر دابنرێت. بەیانیان ئاوەکە پاڵاوتە بکە و بە سکی بەتاڵ بیخۆرەوە. دەشتوانیت کەمێک ئاوی لیمۆ یان هەنگوینی بۆ زیاد بکەیت ئەگەر هەستیاریت بە تامەکەی هەیە، بەڵام باشتر وایە بە سادەیی بیخۆیت بۆ ئەوەی زۆرترین سوودی هەبێت.

سوودەکانی ئاوی بامیە:

ڕێکخستنی ئاستی شەکری خوێن
ئاوی بامیە بژاردەیەکی سروشتییە بۆ پاڵپشتیکردنی کۆنترۆڵکردنی شەکری خوێن، بەتایبەتی بۆ تووشبووانی شەکرە یان ئەوانەی بەدەست گرفتی ئەنسۆلینەوە دەناڵێنن. ڕیشاڵی تواوەی تێدایە وەکو پێکتین کە مژینی گلوکۆز لە ڕیخۆڵەدا خاو دەکاتەوە و بەشدارە لە جێگیرکردنی ئاستی گلوکۆز.

توێژینەوەیەکی زانستی کە لەلایەن کۆمەڵێک توێژەر لە زانکۆی باشووری ئەفریقا ئەنجامدراوە و لە گۆڤاری زانستی تایبەتمەند، فۆنتەریس، لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣دا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو دژە ئۆکسێنەر و فلاڤۆنۆیدانەی لە بامیەدا هەن، ڕەنگە هەستیاری جەستە بۆ ئەنسۆلین بەرز بکەنەوە.

بەرەوپێشبردنی تەندروستی هەرس
ئاوی بامیە بە سوودە بۆ تەندروستی هەرس، بەهۆی ناوەڕۆکی باشی لە هەردوو ڕیشاڵی تواوە و نەتواوە.

ئەم ڕیشاڵە بەشدارە لە باشترکردنی جوڵەی ڕیخۆڵە و پاڵپشتی هەڵمژینی ماددە خۆراکیەکان دەکات و هەرسکردن خاو دەکاتەوە. هەروەها ڕیشاڵ خۆراک دەدات بە بەکتریا سودبەخشەکانی ناو ڕیخۆڵە، هاوسەنگی مایکرۆبایۆمەکان بەرەوپێش دەبات و ئاوسان و غاز کەم دەکاتەوە.

پاڵپشتی کردنی تەندروستی دڵ و کۆلیسترۆڵ
ڕیشاڵی تواوەی ناو بامیە یارمەتی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی LDL (خراپ) دەدات بە ڕێگریکردن لە هەڵمژینی لە ڕیخۆڵەدا. هەروەها دژە ئۆکسانی تێدایە وەکو پۆلیفینۆل کە هەوکردنی درێژخایەنی پەیوەست بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.

باشترکردنی تەندروستی پێست
خواردنی بەردەوامی ئاوی بامیە یارمەتیدەرە بۆ باشتربوونی تەندروستی پێست بەهۆی ناوەڕۆکی ڤیتامین A و C کە هەوکردن کەمدەکاتەوە و هاندەری بەرهەمهێنانی کۆلاجین و یارمەتیدەرە بۆ دواخستنی نیشانەکانی پیربوون.

یارمەتی دابەزاندنی کێش
ئاوی بامیە بەشدارە لە دابەزاندنی کێش بەهۆی کەمی کالۆری (نزیکەی 30 کالۆری لە هەر 100 گرامێکدا) و دەوڵەمەندی بە ڕیشاڵ کە دەبێتە هۆی هەستکردن بە تێری و کەمکردنەوەی زیادەڕۆیی لە خواردن. هەروەها ڕێژەیەکی سەدی پرۆتینی تێدایە کە پاڵپشتی هەستکردن بە تێری دەکات و یارمەتی ڕێکخستنی هەڵگرتنی چەوری و سووتانی چەوری دەدات.

بۆ تووشبووانی شەکرە یان ئەوانەی ئەو دەرمانانە بەکاردەهێنن کە کاریگەری لەسەر ئاستی گلوکۆز هەیە، باشترە پێش خواردنەوەی ئاوی بامیە بە بەردەوامی ڕاوێژ بە پزیشک بکەن، چونکە ڕەنگە کارلێک لەگەڵ دەرمانەکانی دابەزاندنی شەکر لە خوێندا هەبێت. هەروەها پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئاوی بامیە هەموو ئەو ڕیشاڵ و ماددە خۆراکیانەی تێدا نییە کە لە تەواوی میوەکەدا هەیە، ئەمەش ڕەنگە کاریگەرییەکەی سنووردار بکات بە بەراورد بە خواردنی بامیە وەک بەشێک لە خۆراکی هاوسەنگ.

2025-06-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.