نها نیوز – هەواڵەکان
هەندێک جار، دەرمانی ساختە لە قەبارە، شێوە، یان ڕەنگدا جیاوازە، یان لە پاکەتێکی کوالێتی خراپدا دەفرۆشرێن، بەڵام زۆرجار هاوشێوەی دەرمانە ڕاستەقینەکە دەردەکەون.
بۆ دوور بوونت لە وەرگرتنی دەرمانی ساختە پێویستە پێش کڕین و بەکارهێنانی دەرمانەکە دڵنیابیتەوە لە بوونی ستیکەری دژە ساختەی تایبەتی.
جیاکردنەوەی دەرمانی ساختە لە دەرمانی ڕاستەقینە ئاسان نییە و پێویستە کەسی پسپۆڕ دوای پشکنین بڕیاری لەسەر بدات، بەڵام دەکرێت سوود لەم خاڵانە وەربگرن، کە تا ڕادەیەک دەتوانرێت پشتی پێببەسترێت بۆ جیاکردنەوەی دەرمانی ساختە و ڕاستەقینە.
دەرمانخانەی پێشەوا بڵاوی كردەوە، بەم ڕێگایانە دەرمانی ساختە لە دەرمانی ڕاستەقینە جیابكەنەوە:
یەکەم- لە وڵاتی خۆمان، ستیکەری تایبەت بە دەرمان هەیە و کاتیک دەرمانێک دەکڕین و ستیکەری پێوەیە واتە پشکنینی بۆکراوە و ساختە نییە.
دووەم- گرنگە پاکەتی دەرمانەکە ( ناوی دەرمان، ناوی کۆمپانیای درووستکەر، ناوی بازرگانی بە ڕوونی نووسرابێت و هەڵەی تیا نەبێت)..
سێیەم- ئەگەر حەب هەبوو ئەوا بزانە نەئاوساوە، یاخود بە ئاسانی هەڵبوەرێت و بشکێت یان رەنگی گۆڕابێت ئەوە واتە ساختەیە یان تێكچووە پێکهاتەکەی..
چوارەم- ئەگەر شرووب بوو ، بۆنی تێكچووبوو، نیشتو درووست بوبو، ڕەنگی گۆڕابوو، ئەوا یان ساختەیە یان پێکهاتەکەی گۆڕاوە و سوودی نەماوە.
پێبجەم- ئەگەر پاکەتی دەرمانەکە تێكچوبو، دانەخرابوو، یان چرچ و لۆچ بوبو.