تەندروستی

وەزیری تەندروستی باسی نەخۆشی ئایدز لە هەرێم دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزیری تەندروستی سەبارەت بە ئاماری توشبوانی نەخۆشی ئایدز لە هەرێم دەڵێت" بەشێک لەڕاگەیاندنەکان ئاماری ناڕاست لەبارەی نەخۆشی ئایدز بڵاو دەکەنەوە."

ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ـی ئایاری 2025، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند"ئێستا خەریکی دروستکردنی ژمارەیەک سەنتەرێکی تایبەتن بە نەخۆشییەکانی دڵ لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان، لە هەندێک سەنتەر، ئامێری قەستەرەی دڵ دابین کراوە".

وەزیری تەندروستی وتیشی"بەشێک لە ڕاگەیاندنەکان ئاماری ناڕاست دەربارەی ئایدز بڵاو دەکەینەوە، ساڵانە ئامار لەبارەی ئایدز بڵاو دەکەینەوە، جیاوازی لەنێوان هەڵگر و توشبووی ئایدز هەیە".

باسی لەوەش کرد، لە هەرێمی کوردستان هۆکاری یەکەمی مردن، نەخۆشییەکانی دڵە.

لەبارەی تای خوێنبەربوون وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەکرد، سێ حاڵەتی تای خوێنبەربوون هەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تەنها لە ساڵی 2024 زیاتر لە 47 هاولاتی هەرێم بە هۆی نەخۆشی ئایدز گیانیان لەدەستداوە.

 
2025-05-28
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.