نها نیوز – هەواڵەکان
پسپۆرێکی کۆئەندامی هەرس سەبارەت بە هەندێک خواردن هۆشداری دەداتە کەسانی بەتەمەن و دەڵێت "بە هۆی لاوازی سیستمی بەرگری جەستەیان، پێویستە لەم خواردنانە دوور بکەونەوە، سندی، هێلکەی خاو و خواردنە لەقوتونراوەکان و هەندێک جۆری نان کە ئاردی سپی تێدایە".
سۆفیا کارداشۆڤا، پزیشکی پسپۆری کۆئەندامی هەرس، جەخت لە دەکاتەوە، کە پێویستە کەسانی بە تەمەن خۆیان لە خواردنی سندی بەدوور بگرن، چونکە ڕەنگە هەندێک لەو دەرمانانەی کە ئەوان بەکاری دەهێنن لەگەڵ سندیدا نەگونجێت و کارلێک بکات.
بە وتەی ئەو پزیشکە، خواردنی چەور، سورکراوە، گەرم و تیژ کاریگەری نەرێنی لەسەر پەردەی ڕووپۆشی گەدە هەیە، کە دووبارە دروستبوونەوەی لە کەسانی بەتەمەندا خاو دەبێتەوە.
دکتۆر سۆفیا، ئاماژەی بەوەش کردووە، باشتر وایه به ته‌مه‌نه‌كان خۆیان له‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له هێلكه،گۆشتی ئاژه‌ڵ، و گۆشتی ئاژه‌ڵه ده‌ریاییه‌كان كه به شێوه‌ی بڕی پێویست نه‌كوڵاون و لەقوتوونراون، به دوور بگرن، چونكه ڕه‌نگه ببیته هۆی تووشبوون به نه‌خۆشی و سووتانه‌وه مه‌ترسیداره‌كان، به‌تایبه‌ت كه به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نه‌وه سیسته‌می به‌رگری جه‌سته لاواز ده‌بێت و دواجاریش ئه‌م لاوازییه‌ی جه‌سته ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی و كه‌مبه‌رگری ده‌بێته‌وه.
پزیشکەکە وتیشی، "خواردنی هێلکەی خاو دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی سالمۆنێلا، کە سکچوون و ڕشانەوەی لەگەڵە، ئەمەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی ماددەی ئەلکترۆلایت و پۆتاسیۆم، کە لەوانەیە ببێتە هۆی جەڵتەی دڵ".
هەروەها دەشڵێت "هەندێک جۆری نان کە ئاردی سپی تێدایە رەنگە زیان بە کەسانی بەساڵاچوو بگەیەنێت، چونکە بڕێکی زۆر لە کاربۆهیدراتیان تێدایە کە دەبنە هۆی قەڵەوی و نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم".