تەندروستی

​ خورمای سوور باشترین چارەسەری شێرپەنجەیە

نها نیوز – هەواڵەکان

خورمای سوور کە بە خورمای چینی بەناوبانگە، باشترین پێکهاتەی سرووشتی تەندرووستە و بە خواردنی تەنها یەک دەنک خورما، لە خراپترین جۆری نەخۆشی رزگارت دەکات.

بەپێی لێکۆڵینەوە پزیشکیە نوێیەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، خورمای سور، بەشێوەیەکی چالاک یاریدەی لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان دەدات لە جەستەدا، ئەمەش مانای ئەوەدەگەیەنێت خواردنی تەنها یەک دەنک خورما، لە خراپترین جۆری نەخۆشی رزگاردەکات.

بەپێی هەواڵێکی  رۆژنامەی "فود ئێند فانکشن" خورمای سوور کاریگەری لەسەر هەرسێ جۆری شێرپەنجەی سییەکان و مەمک و پرۆستات هەیە، چونکە وادەکات بەشێوەیەکی سرووشتی و خۆڕسکانە ئەو خانانە خۆیان لەناوبەرن.

لێکۆڵینەوەیەکی تاقیگەیی دەریخستووە، پۆلیساکاریدەکانی ناو خورمای سوور کە شەکری سروشتین و تایبەتمەندی دژە ئۆکسانیان هەیە، بەرەنگاریی ڕادیکاڵە ئازادەکان دەبنەوە و و خانە زیانبەخشەکان لەناوببەن و هەوکردن کەم دەکەنەوە، کەمکردنەوەی ئاستی هەوکردن یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک جۆری دووەمی شەکرەش.

لەلایەکی دیکەوە بەپێی توێژینەوەیەکی دامەزراوەی "روایال سۆسایەتی" بۆ لێکۆڵینەوە زانستییەکان، خورمای سوور کاتێک دەخورێت، ئامانجی سەرەکی دەبێتە لەناوبردنی ئەو وەرەمە پیسانەی لە جەستەدا دروست دەبێت.

هاوکات بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پزیشکانی چین، خورمای سوور باشترین پێکهاتەی سروشتی تەندروستە، بۆ حەوانەوەی جەستە، بەتایبەت کاتێک ئارەزووی خواردن لەدەستدەدات یان تووشی سکچوون دەبێت.

 
2025-05-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.