سوودە گرنگەکانی تێکەڵەی ئاوی گەرم و لیمۆ بزانە
نها نیوز - هەواڵەکان
ژەمی بەیانیان بەیەكێك لە ژەمە گرنگەكانی رۆژانە دادەنرێت و پسپۆڕانی خۆراكیش رێنماییمان دەكەن بۆ شێداركردنەوەی لەش و بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری گیراوەی ئاوی گەرم و لیمۆ بۆ ژەمەکان زیاد بكەین.
کۆمەڵەی خۆراک لە ئەمریکا لەبارەی ئاوی لیمۆوە رایدەگەیێنێت، خواردنەوەی تێکەڵەی ئاوی گەرم و لیمۆ یارمەتیدەرێکی باشە بۆ دابەزاندنی کێش و یەکێکە لە رێگە هەرە سرووشتییەکان بۆ ئەوە.
کۆمەڵەکە روونی دەکاتەوە، لیمۆ زیندەچالاکیی جەستە بەرزدەکاتەوە ئەمەش هاندەرێکی باشدەبێت بۆ سووتاندنی زیاتری چەورییەکانی جەستە.
د. سۆفیا دیڵ، پسپۆڕی خۆراک و رێژیمی خۆراکی لە لۆس ئەنجڵس دەڵێت، "گیراوەی ئاو و لیمۆ جەستە شێداردەکاتەوە و دژی هەوکردنەکانیشە".
هەر بۆیە ئەو پسپۆڕە پێشنیازدەکات، رۆژانە دوو پەرداخ گیراوەی ئاو و لیمۆ بخورێتەوە.
لیمۆ یارمەتیدەرە بۆ؛
- بەهێزکردنی بەرگریی جەستە
- کەمکردنەوەی قەبزی
- باشترکردنی تەندروستیی پێست
- رێگری لە کەمخوێنی
- کەمکردنەوەی پەستانی خوێن
- رێگری لە دروستبوونی بەردی گورچیلە
- باشترکردنی هەرس
بەڵام ئاگاداربە و پسپۆڕێک پێشنیازدەکات، لیمۆ بە توێکڵەوە نەخرێتە نێو ئاو، بەڵکو توێکڵەکەی لێبکرێتەوە یاخود زۆر بە خوانی بشۆردرێتەوە، ئینجا بخرێتە نێو ئاوی خواردنە.
|