بە خواردنی مشتێک کشمیش لە بەیانیان دا خۆت لە نەخۆشی دل بپارێزە
نها نیوز - هەواڵەکان
کشمیش یەکێکە لەو میوە وشککراوانەی کە لە ئامادەکردنی زۆر خواردندا بۆ رازاندنەوە بەکاردەھێنرێت یان بەتەنیا دەخورێت و تامێکی خۆشی ھەیە، بەڵام بێگومان لەرووی تەندروستیشەوە سوودێکی زۆری ھەیە.
زانایان بۆیان دەرکەوتووە کە زیادکردنی هەر جۆرە میوەیەکی وشککراو بۆ نانی بەیانی بە تایبەت کشمیش ئەگەری مردن بە نەخۆشییەکانی دڵ بە ڕێژەی ١٨٪ و شێرپەنجە بە ڕێژەی ١١٪ کەمدەکاتەوە.
توێژینەوەکە لە زانکۆی زانست و تەکنەلۆجیا لە چین ئەنجامدراوە، شیکاریان کردووە کە چۆن نانی بەیانی تەندروست کاریگەری لەسەر تەمەن هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش چاودێری خووی خواردنی ١٨٦ هەزار کەسیان کردووە.
زانایان پێیان وایە میوە وشککراوەکان بەرەنگاری نەخۆشییەکان دەبێتەوە چونکە پرۆسەی وشککردنەوە چڕیی ماددە خۆراکییە سروشتییەکان و ڕیشاڵەکان لە هەر پارچەیەکدا زیاد دەکات هەروەها سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسانی بەهێز کە دەتوانێت لە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە بپارێزێت.
داتاکان باس لەوە دەکەن کە زیادکردنی کشمیش بۆ نانی بەیانی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ بە ڕێژەی نزیکەی 18%.
کشمیش سەرچاوەیەکی گرنگی ڕیشاڵی خۆراکی و پۆلیفینۆڵە، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کەم دەکاتەوە بە کاریگەری لەسەر میتابۆلیزمی چەوری پڕۆتین و هەوکردن.
توێژەران ئاماژەیان بەوەش کرد کە گۆڕینی نانی بەیانیت بۆ ژەمێکی تەندروست کە دەوڵەمەندە بە میوەی وشککراوە و دانەوێڵەی تەواو، ڕەنگە هەنگاوێکی سادە بێت بەرەو تەمەنێکی درێژتر و تەندروستتر.
مشتێک کشمیشی ڕەش بۆ ماوەی شەوێک لە ئاودا بهێلەرەوە، بۆ بەیانییەکەی بە گەدەی بەتاڵ بیخۆ بۆ ئەوەی ئەنجامێکی گونجاو بەدەست بهێنیت، بەم شێوەیەش بیکە خۆراکی رۆژانەتەوە بۆ باشتربوونی تەندروستی بەشێوەیەکی باشتر.
|