تەندروستی

گەڵامێو رێگری دەکات لەگەشەی خانە شێرپەنجەیەکان

نها نیوز - هەواڵەکان

گەڵامێو یەکێکە لە خۆراکە هەرە بەسودەکان بۆ جەستەی مرۆڤ، بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە مادەی ریشاڵ، ڤیتامین ئەی، کەی لەخۆدەگرێت، هەروەها رێژەیەکی کەم لە کالۆری لەخۆدەگرێت، چەندین سودی تەندروستی گرنگ بە جەستە دەگەیەنێت.

سوودەکانی گەڵامێو

 
1. ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشی لەشییان کەم بکەنەوە گەڵامێو یاریدەدەرێکی باشە بەهۆی ئەوەی کە ڕێژەی کالۆری تیایدا زۆر کەمە.

2. تایبەتمەندی دژە هەوکردن: گەڵای مێو بە شێوەیەکی ناوەند دژە هەوکردنی تێدایە و دوورت دەخاتەوە لە هەوکردنی درێژخایەن  کە لەوانەیە ببێتە هۆی هەندێک لە نەخۆشییەکانی دڵ، چەندین جۆری شێرپەنجە و حاڵەتی ئەلزەهایمەر، هەروەها نەخۆشیەکانی تر کە لە ئەنجامی هەوکردنەوەیە وەک هەوکردنی جومگەکان و زۆرێک لە نەخۆشیەکانی گەدە و ڕیخۆڵە.

 3.   گەڵامێو لە دروستکردنی چەندین جۆری دەرمانی گیاییدا بەکاردێت، بەتایبەتی گەڵای ترێی سوور کە بەکاردەهێنرێت بۆ چارەسەری سکچوون یاخود کەمکردنەوەی خوێنی زۆر لە کاتی سوڕی مانگانەدا.

 4. گەڵای ترێ کە کاریگەری بەهێزکردنی لەسەر خوێنبەرەکان هەیە، تایبەتمەندی نەهێشتنی ئاوسانی قاچەکانی هەیە.

5 . ئەو خواردنانەی کە بە گەڵای مێو دروست دەکرێن، یاریدەدەرێکی باشن لە دروستبوونی هیمۆگلۆبین لە خڕۆکە سوورەکانی خوێندا.

6. ئەم گەڵایە کاری دڵ ڕێکدەخات و بەسودە بۆ توشبوانی نەخۆشی شەکرە و چارەسەرە بۆ رۆماتیزم و جەستە لە ترشەڵۆکە زیان بەخشەکان رزگار دەکات کە لەئەنجامی خواردنی چەوری و پرۆتینەوە لەناو جەستەدا دروست دەبێت.

7. رێگری دەکات لەگەشەی خانە شێرپەنجەیەکان بەتایبەت شێرپەنجەی گەدە.

8. رێگری دەکات لەئەستور بونی دیواری ملولەکانی خوێن و کۆلیسترۆلی زیان بەخشی ناو خوێن لەناو دەبات.

9 . دژی دروستبونی بەردە لەناو گورچیلەکاندا و وزە بەجەستە دەبەخشێت.

 
2025-05-16
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.