تەندروستی

چۆن خۆمان لە شێرپەنجەی کۆڵۆن بپارێزین؟

نها نیوز - هەواڵەکان 

شێرپەنجەی کۆڵۆن یەکێک لە باوترین شێرپەنجەکانە لە جیهاندا، هەرچەندە هەندێک لە هۆکارەکانی تووشبوون بەم جۆرەی شێرپەنجە زانراو نیە،  بەڵام هەندێک هۆکاریش هەن کە دەبێت ئاگاداربیت،  بۆ نموونە شێوازی خۆراکی ناتەندروست لە باوترین هۆکارەکانە.

نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن: 

*ئازری سک: له‌وانه‌یه‌ ئازارەکە له‌ شوێنی گرێیه‌كه‌ بێت، یان له‌وانه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ بێت كه‌ گرێیه‌كه‌ ڕیخۆڵه‌كه‌ی گرتبێت و نه‌یه‌ڵێت هیچ شتێكی به‌ناودا بڕوات. له‌وانه‌شه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌بێت شێرپه‌نجه‌كه‌ چووبێته‌ ناو جگه‌ر.

*گۆڕانی سیسته‌می پیسایی كردن: له‌وانه‌یه‌ گۆڕان له‌وه‌ بێت كه‌ چه‌ند زوو زوو پیسایی بكرێت (ئیسهالی یان قه‌بزی)،    گۆڕان له‌ شێوه‌ و ڕه‌نگی پیسایی، یان گۆڕان له‌ ئه‌ستووری پیسایی (ئه‌گه‌ر گرێیه‌كه‌ له‌ ناو ڕێكه‌ بێت له‌وانه‌یه‌ ئه‌ستوری پیسایی كه‌م ببێته‌وه‌).

*خوێن بینین له‌ پیسایی
*كه‌م خوێنی و بێ تاقه‌تی: ئه‌گه‌ر گرێیه‌كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر خوێنێكی كه‌می لێ بچۆڕێت به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ناو پیسایی نه‌بیندرێت، ئه‌وا له‌وانه‌یه‌ به‌ چه‌ند حه‌فته‌یه‌ك یان چه‌ند مانگێك كه‌م خوێنیه‌كی زۆر دروست بكات، ئه‌و كاتیش نه‌خۆشه‌كه‌ به‌ نیشانه‌كانی كه‌م خوێنی ئه‌چێته‌ لای دكتۆر (كه‌ بریتین له‌ بێتاقه‌تی، زوو ماندی بوون، وه‌ نه‌فه‌س ته‌نگی).

*هه‌ست كردن به‌ به‌تاڵ نه‌بوونی كۆم: ئه‌گه‌ر گرێ له‌ ڕێكه‌ بێت، پاش ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه‌ پیسایی ئه‌كات و ته‌واو ئه‌بێت، هێشتا هه‌ست ئه‌كات پیسایی له‌ كۆمی ماوه‌.

بەپێی ماڵپەڕی سەنتەری شێرپەنجەی مۆفیت لە ئەمریکا خۆراکی ناتەندروست یەکێکە لە هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن بۆیە دەتوانرێت هەندێک خۆراک بخرێتە نێو سیستەمی خۆراکیەوە، کە دژە ئۆکسانن و ڕیشاڵ و چەوری تەندروست لەخۆدەگرێت وەک ئەمانە:

١. میوەی ڕەنگاوڕەنگ
میوەی ڕەنگاوڕەنگ وەک سێو و توو و پرتەقاڵ و گوێزی هیندی سەرچاوەی نایابی ڕیشاڵ و دژە ئۆکسانن ئەم میوەیانە یارمەتی باشترکردنی تەندروستی هەرس دەدەن، مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن کەمدەکەنەوە.
٢. ماسی
ماسی ترشی چەوری ئۆمێگا 3 لەخۆدەگرێت کە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن لە جەستەدا، کە ئەمەش لە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن دەتپارێزێت.
٣. سەوزە
سەوزە وەک برۆکلی، کەلەرم، سپێناخ، و کاهوو، هەڵبژاردەیەکی باشن بۆ پاراستنی تەندروستی کۆڵۆن ئەم سەوزانە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ و ڤیتامین و کانزاکان کە تەندروستی ڕیخۆڵەکان بەرەوپێش دەبەن و لە زۆر نەخۆشی دەیپارێزن.
٤.گۆشتی سپی
گۆشتی سپی وەک مریشک و کەڵەشێر پرۆتینیان تێدایە و بە سوودن بۆ نوێبوونەوەی خانەکانی جەستە.
٥. پاقڵەمەنییەکان
٦. دانەوێڵە
٧. چەرەسات
چەرەسات ترشە چەورییە تەندروستەکان و ڕیشاڵەکانی تێدایە، کە یارمەتیدەرن بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و نەخۆشیەکانی دیکەی وەک شەکرە.

2025-05-14
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.