تەندروستی

شێرپەنجەی گەدە زیادی کردوە، نیشانەکانی چین؟

نهانیوز-هەواڵەکان

کۆمەلەی شێرپەنجەی ئەمریکا پێشبینی دەکات تا ساڵی 2025 ڕێژەی گیانلەدەستان بە شێرپەنجەی گەدە لە وڵاتەکەیان  بگاتە 11 هەزار کەس.

کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا لە راپۆرتێکدا پێشبینی دەکات، تاوەکو ساڵی 2025 نزیکەی 26 هەزار و 500 تووشبووی شێرپەنجەی گەدە  لە ئەمریکا دەستنیشان بکرێن و نزیکەی 11 هەزار کەسیش بەهۆیەوە گیان لەدەستبدەن.

کۆمەڵەی پسپۆرانی شێرپەنجە  ئاشکراشی دەکات" لە ساڵی 2004ـوە تاوەکو ساڵی 2021 رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە زیادبووە، بەجۆرێک لە 2004دا بۆ هەر 100 هەزار کەسێک بە رێژەی 1.94 تووشبووی شێرپەنجەی گەدە تۆمار دەکرا، بەڵام لە 2021دا ئەم ژمارەیە 2.97 کەس بەرزبووەوە کە بەشێکی زۆریان لە قۆناخی کۆتاییەکانی شێرپەنجەکە دەستنیشان کراون."

لای خۆشییەوە ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا ئاشکرای کردووە" ئێستا رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە لەنێو کەسانی خوار 50 ساڵان زیادبووە و هۆکارەکانیش بۆ 'تووشبوون بە بەکتریای گەدە، جگەرە و نێرگەلەکێشان و بۆماوە' دەگەڕێننەوە".

کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا دەشڵێن" شێرپەنجەی گەدە ئەگەر زوو دەستنیشان بکرێت، ئەوا رێژەی کوشندەییەکەی کەم دەبێتەوە، یاخود بایەخ بە رێگەکانی پێشگیریکردن لە هۆکارەکانی بدرێت".

بە گوێرەی توێژینەوە پزیشکییەکان گرنگترین نیشانەکانی شێرپەنجەی گەدە بریتییە لە:

- دڵەکزێی تووند و بەردەوامبوونی دوای خواردنی دەرمانی دڵەکزێ
- ئازاری سک
- کەمبوونەوەی کێش بەبێ هۆکار
- کەمخوێنی 
 

 
2025-05-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.