جۆرێکی نوێی نەخۆشی شەکرە دۆزرایەوە
نها نیوز - هەواڵەکان
زانایانی بواری نەخۆشی شەکرە بەفەرمی جۆرێکی نوێی شەکرەیان ناساند، کە تووشی گەنجان و کەسانی لاواز دەبێت، بەپێچەوانەی جۆرەکانی دیکە.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، زانایان نەخۆشی شەکرەی جۆری پێنجیان دۆزییەوە و بە نوێترین جۆری نەخۆشی شەکرە دادەنرێت و پێدەچێت نزیکەی 25 ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی ببێت.
پەیوەست بەهۆکارەکەوە، زانایان ئاشکرایانکردووە کە یەکێک لە هۆکارەکانی تووشبوون بەهۆی نەخواردنی خۆراکی پێویستەوەیە.
هاوکات راپۆرتە پزیشکییەکان باس لەوە دەکەن، نەخۆشی شەکرەی جۆری پێنج لەو گەنجانە روودەدات کە بەشێوەیەکی بۆماوەیی لاوازن، چونکە دواتر بەدخۆراکی زیان بە توانای دەردانی ئەنسۆلینیان دەگەیەنێت.
لەبارەی هۆکارێکی دیکەوە، زانایان دەشڵێن "بەشێوەیەکی سەرەکی لە نەوجەوانانی لاواز و گەنجانی پێگەیشتوو بینراوە، کە خۆراکی کەمیان خواردووە و ڤیتامین و پێکهاتە خۆراکییەکانیان پێ نەگەیشتووە".
|