تەندروستی

برینی گەدە و دوانزە گرێ چییە و چۆن درووست دەبێت؟

نها نیوز - هەواڵەکان

برینی گەدە و دوانزە گرێ نەخۆشییەکی درێژخایەنە، دووچاری پەردەی ناوەوەی (mucosa) گەدە و بەشی یەکەمی ریخۆڵەی دوانزە گرێ دەبێت.

دكتۆر سەرکەوت رەئوف، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس و جگەر و هەناوبینی لە نوسینێكدا باس لە برینی گەدە و دوانزە گرێ و چۆنییەتی درووستبوونی دەكات و دەقی نووسینەكەی بەمجۆرەیە:-

برینی گەدە و دوانزە گرێ نەخۆشییەکی درێژخایەنە، دووچاری پەردەی ناوەوەی (mucosa) گەدە و بەشی یەکەمی ڕیخۆڵەی دوانزە گرێ دەبێت.

نەخۆشییەکە بریتییە لە برینداربوونی بەشێکی پەردەی ناوەوەی گەدە و دوانزەگرێ و هەندێک لە پەردەکانی تری دیواری گەدە و دوانزەگرێ.

هۆکاری دوروستبوونی ئەم نەخۆشییە تێکچوونی هاوسەنگی نێوان ترشی گەدە و تایبەتمەندی پاراستنی پەردەی گەدە و دوانزەگرێ درووست دەبێت.
2025-04-15
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.