تەندروستی

هێلکە تا چەند دەبێت لە بەفرگر "سەلاجە"دا بمێنێتەوە؟

نها نیوز - هەواڵەکان

هێلکە لە هەموو چێشتخانەیەکدا شتێکی سەرەکییە، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە کە تا کەی دەتوانین لەناو سەلاجەدا بیهێڵینەوە؟ 

هێلکە خواردنێکی سەرەکییە لەسەر زۆربەی مێزەکان، بەڵام زۆر پرسیار سەبارەت بە پاراستنی و تەمەنی دەکرێت، لەبەرئەوەی بەرهەمێکی تازە و ناسکە، هەڵگرتنی بە شێوەیەکی دروست پرسیاری زۆر دروست دەکات، وەک ئەوەی کە چەندە دەتوانێت لەناو سەلاجەدا بمێنێتەوە، یان ئایا دەتوانرێت چەند هەفتەیەک دوای کڕینی بخورێت. 

چۆنیەتی هەڵگرتنی هێلکە.

کاتێک هێلکە لە مارکێت دەکڕیت، بەزۆری بەرواری بەسەرچوونی دیاری دەکرێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە چەند کاتژمێر سەلامەتە بۆ خواردن. بەگشتی هێلکەی تازە لە کاتی دانانیەوە بۆ ماوەی 28 ڕۆژ دەمێنێتەوە.

ئەمەش واتە ئەگەر ئەو ڕۆژەی بیکڕین، هێشتا نزیکەی مانگێکمان ماوە بۆ بەکارهێنانی. بەڵام ئەمە دەتوانێت جیاواز بێت بەپێی شێوازی هەڵگرتن.

ئەگەر هێلکە لەناو سەلاجە یان بەفرگردا هەڵبگیرێت، لە پلەی گەرمی بەردەوامدا کە نزیکەی 4 بۆ 6 پلە دەبێت، دەتوانێت زیاتر بمێنێتەوە لەوەی ئەگەر لە پلەی گەرمی ژووردا ڕابگیرێت.

لەم حاڵەتەدا دەتوانرێت تا پێنج هەفتە بە تازەیی بهێڵرێتەوە بەبێ ئەوەی تایبەتمەندییەکانی لەدەست بدات، بە مەرجێک توێکڵەکەی نەشکێت. بە پێچەوانەوە گەرمی و شێی دەرەوەی سەلاجە تێکچوونی خێراتر دەکات.

2025-01-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.