مەترسی دانانی شیر لە دەرگای ساردکەرەوە ئاشکرادەکرێت
نها نیوز - هەواڵەکان
بەگوێرەی هۆشیارییەکی کۆمپانیای بێکۆ لەدانانی شیر لە دەرگای ساردکەرەوە، بەهۆی ئەوەی دەرگاکە گەرمترین بەشە بەهۆی زۆر کردنەوەیەوە، تێکچوون و بەفیڕۆدانی شیر روودەدات.
کۆمپانیاکە زیاتر ئاشکرا دەکات و دەڵێت "خێزانە بەریتانیەکان ساڵانە نزیکەی 250 پاوەند خۆراک بەفیڕۆ دەدەن بۆ هەر کەسێک، کە یەکسانە بە هەزار پاوەند بۆ خێزانێکی چوار کەسی.
ئەوەش خراوەتە روو، رێکخستنی ساردکەرەوە بەشێوەیەکی دروست تەنیا بابەتی جوانکاری نییە، بەڵکو راستەوخۆ بەشدارە لە کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی خۆراک و پاراستنی کوالێتی.
کۆمپانیاکە پێشنیاری تەرخانکردنی شوێنەکانی ناو ساردکەرەوەی کردووە بەپێی پلەی گەرمییەکەی کە ئەمانەن:
ـ رەفەی خوارەوە بۆ گۆشتی کاڵ،.
ـ رەفەکانی ناوەڕاست بۆ بەرهەمە شیرەمەنییەکان و خواردنی ئامادەکراو.
ـ دانانی شیر لە رەفەی ناوەڕاست.
ـ هەروەها بەهارات و خواردنەوە لە دەرگاکەدا.
|