ئاو خواردنە بۆ ڕۆح.. ڕێگا دروستەکانی خواردنەوەی فێربە!
نها نیوز – هەواڵەکان
ئاو بۆ ژیانی ڕۆژانەمان پێویستە، بەڵام ئەگەر لەگەڵ ژەمەکانتدا ئاو دەخۆیتەوە، ئەوا بە هەڵە ئەنجامی دەدەیت، بۆیە فێربە چۆن ئاو بخۆیتەوە بە ڕێگای دروست!
پێدەچێت خواردنەوەی ئاو شتێکی سادە بێت کە پێویستی بە بیرکردنەوەیەکی زۆر نییە، بەڵام دەبێت بزانین خواردنەوەی ئاو کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر جەستەمان هەیە، بۆیە گرنگە بە شێوەیەکی دروست بیخۆیتەوە. هەموومان دەزانین کە ئاوخواردنەوە چەندە گرنگە بۆ ئەوەی جەستە بە شێوەیەکی ئاسایی کاربکات.
بەپێی ڕاپۆرتێکی پەیمانگای پزیشکی (IOM)، بڕی پێشنیارکراوی ئاو لە ڕۆژێکدا بۆ گەورەکان 9-11 کوپ.
بۆچی ئاو پێویستە بۆ جەستە؟
بەپێی ئامارەکانی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا، خواردنەوەی ئاو ڕێگری دەکات لە وشکبوونەوەی لەش، حاڵەتێکە دەبێتە هۆی لە بیرچوونەوە، گۆڕانی باری دەروونی، تا، قەبزی و بەردی گورچیلە.
بەو پێیەی ئاو هیچ کالۆرییەکی نییە، هەروەها دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە بەڕێوەبردنی کێشی جەستە و کەمکردنەوەی وەرگرتنی کالۆری، کاتێک بە خواردنەوە ناتەندروستەکانی وەک چای شیرین یان سۆدەی ئاسایی.
|