نها نیوز - تەندروستی
ناوەندکانی پزیشکی لەسەر ئاستی جیهان و بەتایبەی لە ئەمریکا دەڵێن، بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییە پەتاییەکانی زستان و سەرماوسۆڵە پێویستە ڤاکسین وەربگیرێت ساڵانە بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشییەکان.
ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردنی نەخۆشییەکان لە ئەمریکا "حەوت" ڕێنمای بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییە پەتاییەکانی زستان ئاشکرادەکات.
1-وەرگرتنی ڤاکسین
2-شووشتنی بەردەوامی دەستەکان
3- سنووردارکردنی بەریەککەوتن لەگەڵ کەسە نزیکەکان و شوێنە گشتییەکان
4- نەبوونی بەرکەوتن لەگەڵ کەسی نەخۆش بەتایبەت تووشبووانی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە
5- بایەخدان بە خۆراکە تەندروستەکان وەکو {سەوزە و میوەکان}
6-باشترکردنی کاتی خەو
7- وەرزش و جووڵەی مامناوەندی رۆژانە
ئەوکەسانەی بەخێرایی تووشی پەتا و ئەنفلەوەنزای زستان دەبن؛ ئەمانەی خوارەوەن.
- تووشبووانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان
- ئەوانەی تەمەنیان خوار پێنج ساڵە
- کەسانی بەساڵاچوو
- خانمانی دووگیان
- کارمەندانی تەندروست