تەندروستی

هۆشداری لە خواردنی جۆرە گۆشتێک دەدرێت

نها نیوز – هەواڵەکان

شارەزایانی بواری تەندروستی و خۆراك، هۆشداری لە خواردنی گۆشتی بەرهەمهێندراو دەدەن و ئاماژە بەوە دەكەن، زیانی هەیە و مەترسیی بۆ سەر تەندروستیی دروست دەكات، چونكە چەند ماددەیەكی زیانبەخش لە پێكهاتەكەیدا هەن.

د. لۆدمیلا بۆلیكارۆڤا، شارەزای بایۆكیمیستری دەڵێت، گۆشتی بەرهەمهێنراو زیانی بۆ تەندروستی هەیە، چونكە ماددەیەكی زیانبەخشی تێدایە بە ناوی "غەرەی گۆشت"، كە بە رێژەی 0.05 بۆ 2% لە پێكهاتەی ئەو گۆشتە بەرهەمهێنراوە بەكاردەهێنرێت، جیا لە بەكارهێنانی لە بەرهەمەكانی شیرەمەنی و نان و سەموونیش، ئەو ماددەیە قەبارەی بەرهەمەكە زیاد دەكات و تێچووی بەرهەمهێنان كەمتر دەكاتەوە، دیمەنێكی جوانی پێ دەبەخشێت و فرۆشیاری زیاتر دەكات.

دەشڵێت "بەكارهێنانی ئەو بەرهەمانەی ئەو ماددەیەیان بە رێژەیەكی گونجاو و كەم تیادایە ئاساییە، وا باشترە رۆژانە زیاتر لە 50 گرام لەو ماددەیە نەخورێت، لەپاڵ ئەو ماددەیە، گۆشتە بەرهەمهێنراوەكان ماددەی پارێزەر و كیمیاییان بۆ زیاد دەكرێت، كە ئەوانەش مەترسییان بۆ سەر تەندروستی هەیە.

بۆلیكارۆڤا باس لەوەش دەکات "بە گشتی گۆشتی بەرهەمهێنراو پەیوەستە بە تووشبوون بە چەند جۆرە نەخۆشییەك، لەوانە بەرزیی پەستانی خوێن و كێشەكانی دڵ و شێرپەنجەی گەدە و داخرانی سییەكان، چونكە بڕێكی زۆر نیتراتی سۆدیۆم و ئەو گیراوانەی تیادایە كە شێرپەنجە دروست دەكەن، لە جۆرەكانی گۆشتی بەرهەمهێنراو، گۆشتە سوێركراوەكان و دووكەڵدارەكان و وشككراوەكان و لەقوتوونراو و باسترمە و لانشۆن و هەمبەرگەر.
 
2024-07-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.