تەندروستی

هەموو شتێک لەسەر نەخۆشییەکانی لەشت ئاشکرابوو

نها نیوز – هەواڵەکان

گرفتی کەمیی ڤیتامین دی، یەکێکە لە باوترین گرفتەکانی نێو کۆمەڵگە. نزیکەی یەک ملیار کەس لە جیهاندا بەدەست کەمیی ئەم ڤیتامینەوە دەناڵێنن. هاوکات یەکێکە لەو گرفتانەی کە بەرپرسیارە لە دروستبوونی زۆربەی نەخۆشیەکانی لەشی مرۆڤ، بەڵام دووچاربوونەکەی چارەسەرکردنی کارێکی ئاسانە.

لە بنەڕەتدا ڤیتامین دی کار بۆ پاراستنی ئاستی کالیسیۆم لە سنوورێکی هاوسەنگدا دەکات، یەکێک لە سەرچاوەکانی ڤیتامین دی تیشکی خۆرە ئەویش بەرکەوتن بە تیشکی خۆر (خۆری بەیانیان)، ماسی، زەردێنەی هێلکە، شیر، قارچک و تەواوکەری خۆراکی.

بۆچی کەمی ڤیتامین دی هۆکارە بۆ زۆرێک لە نەخۆشیەکان؟

هۆکارەکان زۆرن، بەڵام بەگشتی هەندێک گرفت سەردەکێشن بۆ کەمبوونەوەی ئەم ڤیتامینە لە لەشدا، بۆنموونە هەندێک دەرمان دەبنەهۆی کەمبوونەوەی ڤیتامینەکە لە لەشدا، لەوانەش دەرمانی پەرکەم، دەرمانە میزپێکەرەکان، دژە زیندەییەکان، دەرمانەکانی قەبزی، چارەسەرەکانی شێرپەنجە و کۆمەڵێک دەرمانی دیکە. 

سەبارەت بە کۆمەڵێک هۆکاری دیکە بەدەر لە دەرمان دەستنەکەوتنی بڕی تەواو لە ڤیتامین دی لە رێگەی خۆراکەکانەوەیە ئەوانەش، ئەگەر لەش نەتوانێت بە باشی ڤیتامی دی بمژێت، نەخۆشیی گەنم، نەخۆشیی گورچیلە و جگەر و نیشانەکانی کەمیی ڤیتامین دی

نیشانەکانی کەمیی ڤیتامین دی بەگشتی چین؟

نیشانەکان خۆیان دەبیننەوە لە بێهێزی و گێژبوون، ئازاری ئێسک، لاوازبوونی ماسولکە، ئازاری جومگە، قژڕووتانەوە، کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، گرفت لە چاکبوونەوەی بریندا و مێروولەکردنی پەنجەکانی دەست و پێ.
 
2024-07-25
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.