هۆشداری لە كاتژمێرێكی زیرەك دەدرێت و داوا لە هاوڵاتیان دەكرێت بەكاری نەهێنن
نها نیوز- تەندروستی
بەهۆی خوێندنەوەی هەڵە لەبارەی كلوكۆزی شەكری ناو خوێن، بەشی خۆراك ودەرمان لە ئەمریكا هۆشدارییەكی بە پەلەی بڵاوكردەوە.
بەشی خۆراك و دەرمان لە ئیدارەكەی جۆو بایدن بڵاویكردووەتەوە، هەندێك لە كاتژمێر و ئەڵقەی زیرەك بە تایبەت ئەوانەی رێژەی شەكری ناو خوێن دیاریدەكات، بەهۆی نا كوالێتی ئاستی بەرهەمێنەرییەوە دەبێتە هۆی هەڵە خوێندنەوەی رێژەی شەكری ناو خوێن و ئەوەش دەبێتە دڵە راوكێ لەلایەن هاوڵاتیانەوە.
بەشەكە باسی لەوەشكردووە، ئەم كاتژمێرە ئاستی شەكری ناو خوێن دەردەخات بە بێ ئەوەی پێست كون بكا، .ئەم كاتژمێرە كاردەكات بۆ دڵنیابوون لەوەی بەرهەمهێنەران و بەكارهێنەران و فرۆشیاران بە شێوەیەكی نایاسایی ئەو ئامێرە پەسەندكراوانە نەخەنە بازاڕەوە بانگەشەی پێوانەیی خوێن دەكەن .
جەختی لەوەشكردۆتەوە كە خوێندنەوەی نادروستی ئاستی شەكری خوێن دەتوانێت ببێتە هۆی هەڵە لە مامەڵە كردن لەگەڵ نەخۆشەكەدا.
ماوەی چەند ساڵێكە كاتژمێری زیرەك لەلایەن كۆمپانیا جیهانییەكانەوە دەخرێنە بازاڕەوە و خواستێكی زۆری لەلایەن هاوڵاتیانەوە لەسەرە، بە تایبەت ئەو كەسانەی ئارەزوومەندی وەرزش و سوتاندنی كالۆری و چەوری و خۆ لاوازكردن دەكەن.
|