هەوکردنی قورگ دەبێتە هۆی ئازار و خوران لە قورگ، حاڵەتەکە خراپتر دەبێت کاتێک شتێک قوت دەدەیت. دیارترین هۆکاری قورگ ئێشە و هەوکردنی، ڤیرۆسە کە لە ئەنجامی سەرما و هەڵامەت دووچارمان دەبێت.
هەندێک جاریش، بەکتریا دەبێتە هۆی هەوکردنی قورگ.
هۆکارەکان
بەکتریا و ڤایرۆس
هەستیاریی (حەساسیەت)
هەوای وشک
جگەرە و هەڵمژینی ماددە کیمیاییەکان
ترشەڵۆکی گەدە
برینداربوونی قورگ بەهۆی خواردن
نیشانەکان
هەستی ئازار و خورانی قورگ
ئازارەکە زیاتر دەبێت کاتێک خواردن یان خواردنەوە قوت دەدەیت
سەختی قوتدانی خواردن
هەڵئاوسانی رژێنەکانی دەوری قورگ و چەناگە
هەڵئاواسان و سووربوونەوەی زمانە بچکۆلە
گۆڕانی دەنگ
کاریگەرییەکان
بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش
کۆکە
تەڕبوونی لووت
پژمین
ئازاری لەش
سەر ئێشە
رشانەوە و زیاد بوونی هەستی رشانەوە
چارەسەر
غەرغەرەکردن بە خوێیاو (ئاو و خوێ)
خواردنەوەی گەرم وەکو چای گەرم لەگەڵ هەنگوین، یان ئاوی گەرم لەگەڵ لیمۆ
شێدارکردن هەوا
خۆ دوورخستنەوەی لە خواردنە گازییەکان، جگەرە و کحول
پشوو بە قورگت بدە و ماندووی مەکە
خواردنی شتێکی سارد وەکو ئایسکرێم
تێبینی، ئەگەر دوای یەک هەفتە قورگ ئێشەکەت باش نەبوو، بەڵکو بووە هۆی هەناسە تەنگیی، پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت.